سڤیاتلانە تسیخانۆسکایا
From Wikipedia, the free encyclopedia
سڤیاتلانە تسیخانۆسکایا (بە زمانی بیلارووسی: Святлана Георгіеўна Ціханоўская؛ لە دایکبووی ١١ی ئەیلوولی ١٩٨٢) ژنە سیاسەتوانن و چالاکوانی مافەکانی مرۆڤی بیلارووسییە. ئەو وەک کەسێکی ئۆپۆزسیۆن خۆی کاندید کرد بۆ ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی بیلارووسیا بۆ ساڵی ٢٠٢٠. ئەو ھاوسەرگیری لەگەڵ چالاکوان سێرگی تیخانۆڤسکی کردووە، ناوبراو کاندید بوو بۆ ھەمان ھەڵبژاردن ئەمەش بەرلەوەی لە ٢٩ی ئایاری ٢٠٢٠ دەستگیر بکرێت؛ دوابەدوای ئەم ڕووداوە، ڕاستەوخۆ سڤیاتلانە شوێنی ھاوسەرەکەی گرتەوە.
سڤیاتلانە تسیخانۆسکایا | |
---|---|
بە بیلاڕووسی: Святлана Георгіеўна Ціханоўская | |
لەدایکبوون | (١٩٨٢-٠٩-١١) ١١ی ئەیلوولی ١٩٨٢ (تەمەن ٤١ ساڵ) Mikaševičy، بیلاڕووس |
ناوی کاتی لەدایکبوون | Святлана Георгіеўна Піліпчук |
ھاوسەر | Sergei Tikhanovsky |
زمانی زگماکی | بیلاڕووسی |
پیشە | سیاسەتوان |
بواری کار | سیاسەت، ئۆپۆزیسیۆن، translating activity |
پۆستەکان | سەرۆک |
شوێنی کار | مینسک، Gomel |
دەستپێکی چالاکی | ٢٠٢٠ |
ئەندامی حیزبی | سیاسەتوانێکی سەربەخۆ |
کاندید لە ھەڵبژاردنی | 2020 Belarusian presidential election |
بەشداربووە لە | Chernobyl Lifeline Ireland، World Economic Forum Annual Meeting 2023 |
ئەندامی | United Transitional Cabinet |
ڕووداوە بەرچاوەکان | 2020 Belarusian presidential election، 2020–2021 Belarusian protests |
وێبگە | https://tsikhanouskaya.org |
بەستەری وەسفکراو | https://www.svaboda.org/a/30739678.html |
لە ئەنجامی ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی بیلارووس، بۆ جارێکی دیکە ئەلێکساندەر لوکاشینکۆ بەفەرمی کرایەوە بە سەرۆکی وڵات، ئەمەش وێڕای ئەوەی کە دەگوترێت ھەڵبژاردنەکە ساختەکاری تێدا کراوە،[1] لە ڕاستیدا سڤیاتلانە تسیخانۆسکایا ٦٠٪ بۆ ٧٠٪ی خەڵکی بەدەستھێناوە.[2][3] لە چاوی وڵاتانی ڕۆژاوا، سڤیاتلانە تسیخانۆسکایا بە براوەی ھەڵبژاردنەکە دانرا، دواتر داوای دووبارەکردنەوەی ھەڵبژاردنەکەشیان کردووە بەوەی ئەوا چیتر ئەلێکساندەر لوکاشینکۆ بە سەرۆک بیلارووس دانانێن.