سیم کارت
From Wikipedia, the free encyclopedia
مۆدیولی ناسنامەی بەشداربوو (بە ئینگلیزی: subscriber identity module – SIM)[1] بە گشتی بە سیم کارت ناسراوە، بریتییە لە سووڕێکی کارەبایی کە «سیستمێکی وەگەڕخستنی کارت»ی لەسەرە و ژمارە و ناسنامەی تایبەتی ھەیە بۆ ناسینەوەی ئامێرێکی مۆبایل. لەسەر سیم کارت ئەکرێ زانیاری تریش ھەڵبگیرێت وەک ژمارەی پەیوەندییەکان. سیم کارت ھەمیشە لەگەڵ تۆڕێکی GSM بەکار ئەھێنرێت. سیم کارت ئەکرێ لە ئامێری دیکەشدا بەکار بھێنرێ، وەک تەلەفۆنی سەتەلایتی، کاتژمێری دەستیی زیرەک، کۆمپیوتەر و کامێراش.[2]