سەرما
From Wikipedia, the free encyclopedia
سەرما ڕووداوێکە کە لە ئاکامی کەم بوونەوەی گەرمادا دێتە ئاراوە. لە زانستی فیزیکدا شتێک بە ناوی سەرما بوونی نییە، بەڵکو گرتن یان نەمانی سەرمای شتێک یان ماددەیەک دەبێتە ھۆی نەمانی گەرما و بەو شتەش دەڵێن سەرما.
ناکرێ سەرما بەرانمەری گەرما دابنرێت، لەبەر ئەوەی گەرما بەڵگەیەکە لەسەر ھەبوونی شتێک، بەڵام سەرما شتێکی نەبوونییە. لە ڕاستیدا سەرما بوونی نییە و ئەوە نەبوونی گەرمایە کە وا لە ئێمە دەکات ناوێکی وەکو سەرمای بۆ دابنێین.