سەڵماس
شارێک لە رۆژهەڵاتی کوردستان / From Wikipedia, the free encyclopedia
سەڵماس (بە فارسی: سلماس، بە کوردیی باکووری: Selmas، بە ئازەربایجانی: Dilməqan، بە ئەرمەنی: (سەڵماست Սալմաստ))،[1] ناوەندی شارستانی سەڵماس لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە ئێران. دەکەوێتە باکووری ڕۆژاوای دەریاچەی ورمێوە، نزیک بە باکووری کوردستان(تورکیا). بەپێی سەرژمێری ساڵی ٢٠١٩ ژمارەی دانیشتووانی ئەم شارۆچکەیە (١٢٧٬٨٦٤)کەس بووە.[2] دانیشتووانی ئەم شارۆچکەیە زۆرینەی پێکھاتووە لە کورد و ئازەری و کەمینەی ئەرمەنی و ئاشووری و جوو.[3] شارۆچکەیەکی بازرگانی ھەڵکەوتووە بەھۆی شوێنی جوگرافیایییەکەیەوە و ھەروەھا شارۆچکەیەکی گەشتوگوزارییە بەھۆی سروشتە جوانەکەیەوە، بەپێی ئەو لێکۆڵینەوانەی شوێنەوارناسان لە ساڵی (١٩٩٢)دا لە گردەکانی دەوری ئەم شارۆچکەیەدا کردویانە تەمەنی سەڵماس نزیکەی (٩)ھەزار ساڵ دەبێت.
سەڵماس
Selmas | |
---|---|
Սալմաստ - Salmas - سلماس - کورد شار - شاھپور - دیلەمان - ܣܵܠܵܡܵܣ - دیلمەقان | |
وڵات | ئێران ڕۆژھەڵاتی کوردستان |
پارێزگا | ورمێ |
شارستان | سەڵماس |
ناوچە | سەڵماس |
دروستبوون | ٢٢٤–٢٤٢ زایینی |
دروستکردنەوە | ١٩٣٠ |
دەسەڵات | |
• جۆر | شارەوان–ئەنجومەن |
• قایمقام | قەھرەمان نەصیری صەدقیانی |
ڕووبەر | |
• سەرجەم | ٩٫٢٦ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٣٫٥٨ میلی چوارگۆشە) |
• وشکایی | ٩٫٢٦ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٣٫٥٨ میلی چوارگۆشە) |
• ئاو | ٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٠ میلی چوارگۆشە) |
بەرزایی | ١٣٩٦ مەتر (٤٬٥٨٠ پێ) |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠١٦) | |
• سەرجەم | ٩٢٬٨١١ |
سەرناوی دانیشتوو | سەڵماسی |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی (کورمانجی)، ئازەری، ئەرمەنی، ئاشووری |
• ئایین | ئیسلام (سوننە و شیعە)، مەسیحی |
ناوچەی کاتی | UTC+٣:٣٠ (ناوچەی کاتی) |
• ھاوین (DST) | UTC+٤:٣٠ (ھاوین) |
تەلەفۆن | ٠٤٤١ |
وێبگە | salmas.ir |
شارۆچکەی سەڵماس تەنھا شاری ئێران و ڕۆژھەڵاتی کوردستان و پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوایە کە بەشێوەی شەترەنجی دروستکرابێت، ئەمە شێوەیەکی نوێ و شارستانییە لە ئەندازەی دروستکردنی شەقام و کۆڵانەکاندا بە شەوەی شەترەنجی بۆ شارەکان، ئەم شێوەیە بارێکی تایبەتی بەم شارۆچکەیە بەخشیوە کە لە شار و شارۆچکەکانی تری ئێراندا بەدی ناکرێت.
سەڵماس لەچەند ھەزارەی سالانی پێشوودا شارێکی گرنگی ناوچەی ئازەربایجان بووە و دەورەکی گرنگی ھەبووە لە باری ڕامیاری ئێراندا، خەڵکی سەڵماس دەورێکی گرنگیان بینیوە لە بەرەوپێشچوونی وڵاتدا و سەڵماس یەکێک بوو لە شوێنە سەرەکییەکانی سەرھەڵدانی شۆڕشی دەستووری ئێران.