شەڕی سەد ڕۆژە
ماوەی شەڕەکانی ناپلیۆن (١٨١٥) / From Wikipedia, the free encyclopedia
شەڕی سەد ڕۆژە (بە فەڕەنسی: les Cent-Jours) کە ھەندێک جار بە سەد ڕۆژی ناپلیۆن ناسراوە، ماوەی نێوان گەڕانەوەی ئیمپراتۆری فەڕەنسی ناپلیۆنی یەکەمە لە دوورگەی ئیلبا بۆ پاریس لە ٢٠ی ئازاری ١٨١٥ و دووەم جار گەڕانەوەی پاشا لویسی ھەژدەھەم لە ٨ی تەممووزی ١٨١٥ (بۆ ماوەی ١١١ ڕۆژ). ئەم قۆناغە شەڕی ھاوپەیمانی حەوتەم و شەڕی واترلۆ و شەڕی ناپۆلی بەخۆیەوە بینی. دەستەواژەی «سەد ڕۆژ» بۆ یەکەمجار لەلایەن پارێزگاری پاریس، گاسپارد کۆمت شابرۆڵ، لە وتاری بەخێرھاتنی پاشا بەکارھات. ناپلیۆن لە کاتی کۆنگرەی ڤیێنا گەڕایەوە. لە ١٣ی ئازار، حەوت ڕۆژ پێش گەیشتنی بە پاریس، دەسەڵاتدارانی کۆنگرەی ڤیێنا، ناپلیۆنیان بە لە یاسا دەرچوو ناساند و لە ٢٥ی ئازاردا نەمسا، پرووسیا، ڕووسیا و شانشینی یەکگرتوو، چوار زلھێزەکە و ئەندامە سەرەکیییەکانی ھاوپەیمانی حەوتەم، ١٥٠ ھەزار سەربازیان ھێنا بۆ کۆتاییھێنان بە دەسەڵاتەکەی، ئەوەی ڕێگەی خۆشکرد بۆ کۆتاییھێنان بە شەڕەکانی ناپلیۆن، شکستی ناپلیۆن بوو لە شەڕی واترلۆ. بۆ دووەم جار شانشینی فەڕەنسا گەڕێندرایەوە و ناپلیۆن بۆ ھەمیشە دوورخرایەوە بۆ دوورگەی سانت ھێلێنا، لەوێ لە مانگی ئایاری ساڵی ١٨٢١ کۆچی دوایی کرد[1] [2] [3] [4] [5]
شەڕی سەد ڕۆژە | |
---|---|
بەشێکە لە | جەنگەکانی ناپلیۆن |
دامەزران | ٢٠ی ئازاری ١٨١٥ |
ناو بە زمانی فەرمی | Empire Français |
سروودی نیشتمانی | Chant du départ |
وڵات | فەڕەنسا |
پایتەخت | پاریس |
شێوەی بنەڕەتیی حکوومەت | dual monarchy |
دراو | French franc |
گۆڕدراوە لەلایەن | Second Restoration |
جێگەی دەگرێتەوە | First Restoration |
زمانەکان | فەڕەنسی |
ڕێکەوتی دەستپێکردن | ٢٠ی ئازاری ١٨١٥ |
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن | ٨ی تەممووزی ١٨١٥ |
کۆتاییھاتن | ٧ی تەممووزی ١٨١٥ |