فایز ئەلسەراج
From Wikipedia, the free encyclopedia
فایز مستەفا ئەلسەراج (لەدایکبووی ٢٠ی شوباتی ١٩٦٠ لە تەرابلوس) سیاسەتمەدارێکی لیبیایە، سەرۆکی ئەنجومەنی سەرۆکایەتی لیبیا و سەرۆک وەزیرانی حکوومەتی ویفاقی نیشتیمانییە، کە لە ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ لەسەر بنەمای ڕێککەوتننامەی سیاسی لیبیا پێکھێنرا ھەروەھا ئەندامی پەرلەمانی تەرابلوس بووە لە ساڵی ١٩٨٢ بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە بواری بیناسازی و پلانی شارسازیدا لە زانکۆی فاتیح (زانکۆی تەرابلوسی ئێستا) و ماستەرنامی (MBA) لە ساڵی ١٩٩٩ وەرگرت ئەندامی پارتی ھاوپەیمانی نیشتمانی تەرابلوسە و ئەندامی کۆمیتەی ئامادەکاری دیالۆگی نیشتیمانییە. لەسەرەتای کارکردنیدا وەک ئەندازیارێک لەبەڕێوەبردنی پڕۆژەکان لەسندوقی ئاسایشی کۆمەڵایەتی کاری کردووە، وەک ڕاوێژکاری ئەندازیاری کاری کردووە، لەوێ لەچەندین لیژنەی تایبەتمەند بۆ خوێندن و دیزاینی پڕۆژەکان بەشداری کردووە. ھەروەھا چووە ناو بازرگانی تایبەت و ئەندامی دەستەی دامەتاشی ڕاوێژکاری ئەندازیاریی سێجاڵ بوو دوای ڕووخانی حکوومەتی موعەمەر قەزافی بووە یەکێک لە کەسایەتییە دیارەکانی لیبیا.
فایز ئەلسەراج | |
---|---|
فايز السراج | |
لەدایکبوون | ٢٠ی شوباتی ١٩٦٠ (تەمەن ٦٣ ساڵ) تەرابلوس |
زانکۆ | |
پیشە | سیاسەتوان، نژیاروان |
حیزب | سیاسەتوانێکی سەربەخۆ |
پلە | Prime Minister of Libya (٢٠١٦–٢٠٢١)، Chairman of the Presidential Council (٢٠١٦–٢٠٢١)، Minister of Housing (٢٠١٤–٢٠١٤)، Minister of Defence (٢٠١٨–٢٠٢٠) |