فرانسیسکۆ گۆیا
نیگارکێش و چاپکەری ئیسپانی (١٧٤٦-١٨٢٨) / From Wikipedia, the free encyclopedia
فرانسیسکۆ گۆیا (بەئینگلیزی: Francisco Goya) (٣٠ی ئازاری ١٧٤٦ - ١٦ی نیسانی ١٨٢٨) وێنەکێشێکی ڕۆمانسیی ئیسپانی بووە، بەرھەمکانی زۆرتر لەسەر بابەتە سیاسیی و کۆمەڵایەتییەکان بووە. ئەو بە یەکێک لە دیارترین هونەرمەندە ئیسپانییەکان بۆ کۆتاییەکانی سەدەی هەژدە و سەرەتای سەدەی نۆزدە دادەنرێت.[1] تابلۆ، وێنە و نەخشاندنەکانی ڕەنگدانەوەی هەڵچوونە مێژووییەکانی هاوچەرخ بوون و کاریگەرییان لەسەر نیگارکێشانی گرنگی سەدەی نۆزدە و بیستەم هەبوو.[2] زۆرجار گۆیا بە دوایین مامۆستا و یەکەم هونەرمەندی هونەری هاوچەرخ بانگ دەکرێت.[3]