فین وۆڵفھارد
ئەکتەر و مۆسیقاژەنێکی کەنەدی / From Wikipedia, the free encyclopedia
فین وۆڵفھاڕد (بە ئینگلیزی: Finn Wolfhard؛ لەدایکبووی ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٢)[1] ئەکتەر، مۆسیقاژەن، نووسەر و دەرھێنەرێکی کەنەدییە.
فین وۆڵفھارد | |
---|---|
لەدایکبوون | (٢٠٠٢-١٢-٢٣) ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٢ (تەمەن ٢١ ساڵ)[1] ڤانکوڤەر، بریتش کۆڵۆمبیا، کەنەدا |
پیشە |
|
چالاکبوون | ٢٠١٣–ئێستا |
پیشەی مۆسیقی | |
چەشنەکان |
|
ئامێرەکان |
|
کۆمپانیاکان |
|
بابەتە پەیوەندیدارەکان |
|
ڕۆڵەکانی بریتین لە مایک ویڵەر لە زنجیرەی نێتفلیکسی شتە نامۆکان (٢٠١٦–ئێستا)، کە بەھۆیەوە خەڵاتی ڕێکخراوی ئەکتەرەکانی شاشەی وەرگرتووە لەگەڵ تەواوی کاستی سەرەکی بۆ باشترین نواندن لەلایەن گرووپێکەوە لە زنجیرەیەکی درامی لە سێ پاڵێوراو. ڕۆڵەکانی لە فیلمدا بریتین لە ڕیچی تۆزیەر لە فیلمی It (٢٠١٧) کە لە ڕۆمانی ترسناکی ستیفن کینگەوە وەرگیراوە و ھەروەھا بەشی دووەمیشی It: Chapter Two (٢٠١٩)، بۆڕیس پاڤلیڤۆسکی لە فیلمی درامی The Goldfinch (٢٠١٩)، دەنگی پەگسڵی ئادەمس لە The Adams Family (٢٠١٩)، و ترێڤەر لە فیلمی خەیاڵی Ghostbusters: Afterlife (٢٠٢١) کە ھێشتا بڵاو نەبووەتەوە. فین یەکەم کاری دەرھێنانی دەکات لە کورتە فیلمی کۆمیدی کەنەدی Night Shifts (٢٠٢٠).
وەک مۆسیقاژەنێک، ڤۆکاڵیست و گیتار ژەنی سەرەکی بووە بۆ باندی ڕۆکی کالپورنیا، و ئێستاش ئەندامی گرووپی ذە ئۆبریسە.