لونا ١
From Wikipedia, the free encyclopedia
لونا ١ یەکەم کەشتی ئاسمانییە کە گەیشتە دەوروبەری مانگی زەوی، یەکەم کەشتی ئاسمانییە کە گەیشتە خولگەی خۆریی. کەشتییە ئاسمانییەکە وەکوو پشکنەرێک لە چوارچێوەی پڕۆژەی لونای سۆڤیەت لە ساڵی ١٩٥٩ دیزاین کراوە، تێکچوونی سیستەمی کۆنترۆڵی زەمینی بووە هۆی هەڵەیەک لە کاتی سووتانی قۆناغی سەرەوەدا، بەو هۆیەوەکەشتیەکە ٥٩٠٠ کم (زیاتر لە سێ هێندەی تیژڕەوی مانگ) لە مانگەوە دوور کەوتەوە، لونا ١ بووە یەکەم تەنی دروستکراوی مرۆڤ کە دەگاتە خولگەی خۆر و ناوی هەسارەی دەستکردی یەکەمی لێنراوە، هەروەها بە هۆکاری خێراییی ھەڵھاتنی لە زەوی بە یەکەم کەشتی گەردوونی ناوزەد کرا.[1]