لیۆناردۆ دا ڤینچی
پۆڵیماتی ڕینیسانسی ئیتالی / From Wikipedia, the free encyclopedia
لیۆناردۆ دی سێر پیێرۆ داڤینچی؛ (بە ئیتالی: Leonardo di ser Piero da Vinci) (١٥/١٤ی نیسانی ١٤٥٢ – ٢ی ئایاری ١٥١٩) ماتماتیکزان، ئەندازیار، پسپۆڕی لەششیکردنەوە، وێنەکێش، پەیکەرتاش، بیناساز، گیاناس، مۆزیکزان و نووسەری بەناوبانگی خەڵکی ئیتاڵی لە ١٥ی نیسانی ساڵی ١٤٥٢ی زایینی لەدایکبووە و لە ٢ی ئایاری ساڵی ١٥١٩ کۆچی دوایی کردووە. لێوناردۆ زیاتر وەک نموونەی سەرەتایی بنیامی ڕێنێسانس دەناسن، کەسێک وا ھەستی سەرنجوردی ڕاگیرنەکراوی تەنھا بە ھێزی خۆلقێنەری سۆکنا ئەھات. یەکێک لە گەورەترین وێنەکێشەکان دەناسرێت بەڵام بە دڵنیایەوە تاکە بنیامێک بوو تا ئێستا ئەو ھەموو بەھرەی جۆربەجۆری بووە.
لیۆناردۆ دا فینچی Leonardo da Vinci | |
---|---|
لەدایکبوون | لیۆناردۆ دی سێر پیرۆ دا ڤینچی ١٥ی نیسانی ١٤٥٢ ڤینسی، ئیتالیا |
مەرگ | ٢ی ئایاری ١٥١٩ ئامبۆیس، شانشینی فەڕەنسا |
ناسراوە بە | چەندین بواری گەورەی زانست و ھونەر. |
کارە ناودارەکان | مۆنالیزا دوا ژەمی ئێوارە پیاوی ڤیترۆڤی خانمێک بە ئێرمینێکەوە |
بزاڤ | ڕێنیسانسی بەرز |
زیاتری ناوبانگی لێوناردۆ بۆ کێشانی دوایین شێو و مۆنالیزا بووە.
وەک مناڵێ نایاسایی (زۆڵ)، لە پەیوەندی پیێرۆ داڤینچی و کاترینا ژنێکی دێھاتی لە گوندی ڤینچی سەر بە شاری فلۆڕەنس ھاتە دونیا. لە کارگەی وێنەکێشی بەناوبانگی فلۆڕەنسی وێڕۆچیۆ (Verrocchio)، خەریک کار بوو. زیاتری ژیانی کاری تەمەنی لاوی لە خزمەت لۆدۆڤیکۆ ئیل مۆرۆ (Ludovico il Moro) لە شاری میلان ڕابرد. دواتر لە شارەکانی ڕۆما، بۆڵۆنیا و ڤێنیز کاری کرد و ساڵانی دوایی تەمەنی لە فەڕنسا و لە ماڵێکدا ڕابرد کە فڕانسیسی یەکەم وەک خەڵات پێی بەخشی.
لێوناردۆ لە سەردەمی خۆی وەک وێنەکێش ناوبانگی ھەبوو و ھەروا ئێستاش.[1] دوودانە لە بەرھەمەکانی وا لە دونیادا ناسراون مۆنالیزا (Mona Lisa)[2] و دوایین شێو (The Last Supper)، کە بە زیاترین ژمارە لە ڕوویەوە کێشرانەتەوە و کۆپی لێ ھەڵگیراوە.[3] ھەروەھا ئەمانە بە ئایینیترین تابلۆکانی تەواوی زەمەنەکان دەزانن و تەنھا تابلۆی خوڵقاندنی ئادەم (Creation of Adam) میکێلانجێلۆ (Michelangelo) دەتوانێ بە ناوبانگیان بگاتەوە. وێنەکێشاوەکەی لێوناردۆ بە ناوی پیاوی ڤیتروڤی (Vitruvian Man) وەک شاندەری فەرھەنگ چاو لێدەکرێ و لە سەر ھەموو شتێک لە یۆرۆ (Euro) تاکوو کتێبی دەرس و تیشێرت، دووبارە کێشراوە. بە ھۆی جۆراوجۆر تەنھا ١٥ دانە لە بەرھەمەکانی لە پاش خۆی بەجێ ماوھ؛ لەگەڵ ئەو چەند کارە پاشماوە، دەفتەری نووسینە تایبەتییەکانی خۆی کە بە چەندین کێشراوە، دیاگرامی تەکنیکی، وێنە کێشاوەکانی لە سرووشت و ھێندێ لە بیرەوەرییەکانی خۆی تێدابوو، ماوەتەوە، بۆ یارمەتیدانی خەڵکانی سەردەمانی دوای خۆی ھەرواکە ھونەرمەندی ھاوسەردەمی مایکڵ ئانجڵۆ وای کرد.
لێوناردۆ بۆ دارا بوونی بەھرەی خوڵقێنەری زۆری ستایش کراوە. ئەو سیمایەک لە ھێلیکۆپتەر، تانک، یەکخەری تیشکی ھەتاو و ژمێرەری[4] بۆمان کێشاوەتەوە. ھەرەوەھا تیئۆریایەکی ناتەواو لە سەر زانستی ناسینی چینەکانی زەوی خستووەتە بەر دەست. ھەڵبەت ژمارەیەکی کەم لە ئایدیا سەرەکییەکانی کاتی ژیانی خۆی ھاتنە درووستکردن بەڵام ھێندێ لە خۆڵقێنراوە بچووکەکانی وەک قڕقڕییەکی خۆکار و پێکھاتەیەک بۆ تاقی کردنەوەی ئەندازەیی درێژبوونەوەی تەل ھەر ئەو سەردەمە درووستکران. وەک زانا و تێگەیشتوویەک بووە ھۆی پێشکەوتنی زانست لە بوارەکانی پێکھاتەی لەش و توێکاری، ئەندازیاری درووستکردنی شار، ھایدرۆدینامیک و ئۆپتیک.