لیۆپۆلد کرۆنێکێر
From Wikipedia, the free encyclopedia
لیۆپۆلد کرۆنێکێر (لەدایکبوون ٧ی کانوونی یەکەمی ١٨٢٣-کۆچی دوایی ٢٩ی کانوونی یەکەمی ١٨٩١) ماتماتیکزان و لۆژیکزانی ئاڵمانی بوو و لە بوارەکانی بیردۆزی ژمارەکان، جەبر و لۆژیکدا کاری کردووە. ناوبراو لەسەر ئەم باوەڕە بوو کە دەبێت ژمێرە و شیکاری لەسەر بنەمای ژمارە تەواوەکان بنیات بنرێن. لە یەکێک لە وتەکانیدا کە زۆر بەناوبانگە دەڵێت: خودا ژمارە تەواوەکانی خوڵقاند، مرۆڤ دروستکەری ھەموو شتەکانی ترە.[1] کرۆنێکر یەکێک لە خوێندکاران و ھاوڕێیەکی کۆنی ئێرنێست کۆمێر بوو. زۆرتر لەسەر جەبر و لۆژیکی بیرکارانە کاری کردووە. ھەندێک لە ھێماکان و ھاوکێشە بیرکارییەکان وەکوو دێلتای کرۆنێکێر، بەناوی کرۆنێکێرەوە ناونراون و ناسراون.
زانیاریی خێرا لیۆپۆلد کرۆنێکێر Leopold Kronecker, لەدایکبوون ...
لیۆپۆلد کرۆنێکێر Leopold Kronecker | |
---|---|
لەدایکبوون | ٧ی کانوونی یەکەمی ١٨٢٣ بەرلین |
مردن | ٢٩ی کانوونی یەکەمی ١٨٩١ |
نەتەوە | ئاڵمانی |
بواری زانستی | بیرکاری، لۆژیک |
دایخە