مادا
From Wikipedia, the free encyclopedia
مادا[1] (بەئینگلیزی: Madai، بەعەرەبی: مدای، بەعیبری: מָדַי، بەگریکی: Μηδος). کوڕی یافێسە یەکێکە لە ١٦ نەوەکەی نووح لە کتێبی سەرەتای ژیانی کتێبی پیرۆزی عیبریدا باس کراوە.
مادا کوڕی یافێس کوڕی نووح کوری لامەک کوری متلۆشەخ کوری پێغەمبەر ئیدریس کوری یارید کوری میھلاییل کوری قەینان کوری ئانۆش کوری پێغەمبەر شەیس کوری پێغەمبەر ئادەمە.
بەپێی تەورات، دوای لافاوەکەی نووح، ھەموو مرۆڤەکان جگە لەوانەی لەسەر کەشتی نووح لەسەر گوناھەکانیان مردن و نووح و کەشتیەکەی ڕزگاریان بوو، وە تۆوی مرۆڤ دیسان پەرش و بڵاو بووەوە؛ نووح سێ کوڕی ھەبوو بە ناوەکانی سام و حام و یافێس کە ھەموو ڕەگەزەکانی مرۆڤیان لێ ھاتوون.
لە نەوەکانی سام عەرەبەکانن(بێگومان عەرەبەکان لە یەکێک لە دوانزە ھۆزی ئیسماعیلیەوە ھاتبوون، کە ئیسماعیل، ئیبراھیمی باوکی، نەوەی سام بوو، دایکی کە میسری بوو، نەوەی حام بوو، لە ڕاستیدا عەرەبەکان سامیین) و ئینجا بەنی ئیسرائیلو ئیلامییەکان و بولگارییەکان و لیدییەکان ھاتوون، لە نەوەکانی حامەوە ھیندی و ئیندوس و ئەفریقییەکان ھاتوون، ھەروەھا تورکەکان و ئەوروپیەکان نەوەی یافێسن. (ئەم گێڕانەوەیە باسی ڕۆژھەڵاتی ئاسیا و ڕەسەنی ئەمریکی و ئوسترالیەکان ناکات).
یافێس حەوت کوڕی ھەبوو بە ناوەکانی یاوان، ماجوج، مادا، توبال، تیراس، گومێر و مێشێ، ئێرانییەکان لە نەوەی مادا بوون، ئاریەکان، چینییەکان، ڕووسەکان، سلاڤەکان منداڵی ئەون.
بە وتەی یومیلات، مادا ھاوسەرگیری لەگەڵ کچی سام(ئامۆزاکەی) کردووە و دواتر پێی باشتر بووە لەگەڵ خێزانی سام بژی نەک لەگەڵ خێزانەکەی خۆی لە دەریای ڕەشدا. لە کۆتاییدا زەوییەکیان پێدا بە ناوی خۆیەوە بە ناوی مادا یان (ماد). زانایانی تەورات ڕەچەڵەکی مادەکان دەگەڕێننەوە بۆ مادا.