مارماسیی کارەبایی
From Wikipedia, the free encyclopedia
مارماسیی کارەبایی (بە ئینگلیزی: Electric eel) جۆرە ماسییکە لە ڕەگەزی (Electrophorus)، تەنیا لە ئاوە شیرینەکانی باکووری ئەمریکای باشووردا دەژین. ئەم جۆرە مارماسییە توانای بینینی زۆر کەمە. ئەم ماسییە لە سێ جۆر پێکدێت و ھیچ پەیوەندییەکی نزیکی بە مارماسییەکانەوە نیە. نێچیرەکانیان بە شۆکی کارەبا بە خێرایی ٨٦٠ ڤۆڵت دەگرێت و دەکوژێت. ئەم مارماسییە بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٧٧٥ لێکۆلینەوەی لەسەر کراوە، بووە ھۆی داھێنانی باتریی کارەبایی لە ساڵی ١٨٠٠،[1] کە واتە بێ ناسینی ئەم مارماسییە باتری دروست نەدەبوو. درێژیی دەگاتە دوو مەتر و کێشی دەگاتە زیاتر لە ٢٠ کیلۆگرەم. بە شێوەی گرووپی توانای دروستکردنی زیاتر لە ٢٠٠٠ ڤۆڵتیان ھەیە.[2]
زانیاریی خێرا مارماسیی کارەبایی, ناوی پۆلێنکردن ...
مارماسیی کارەبایی | |
---|---|
ناوی پۆلێنکردن | Electrophorus |
پلەی پۆلێنکردن | جنس (ژینناسی) |
پۆلێنکردنی باوان | Gymnotidae |
دایخە