موعەمەر قەزافی
From Wikipedia, the free encyclopedia
موعەمەر ئەبوومنیار قەزافی (ماوەی ژیان: لەدایکبوونی ٧ی حوزەیرانی ١٩٤٢ تاوەکوو ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١) سەرۆکی وڵاتی لیبیا بوو. قەزافی لە «شگیب الکراعیھ» لە ناوچەی جارف لە پارێزگای سرتی وڵاتی لیبیا لە دایک بووە. لە ساڵی ١٩٦٩ەوە تاکوو ٢٠١١ سەرۆکی وڵاتی لیبیا بوو. قەزافی لە مانگی شوباتی ٢٠٠٩ بوو بە سەرۆکی نۆرەیی یەکێتی ئەفریقیا.[1]
زانیاریی خێرا موعەمەر قەزافی, لەدایکبوون ...
موعەمەر قەزافی | |
---|---|
لەدایکبوون | ٧ی حوزەیرانی ١٩٤٢ سرت، لیبیای ئیتالی |
مەرگ | ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١ (٦٩ ساڵ ژیاوە) سرت، لیبیا |
ھۆکاری مەرگ | کوشتن بە چەقۆ |
شوێنی گۆڕ | بیابانی لیبیا |
نەتەوە | عەرەب |
پیشە | سەرۆکی پێشووی وڵاتی لیبیا نووسەر |
حیزبی سیاسی | یەکێتیی ئیشتراکی عەرەبی (١٩٧١–١٩٧٧) سەربەخۆ (١٩٧٧–٢٠١١) |
ئایین | ئیسلام |
تۆمەتی تاوانباری | سەرکوتی سیاسی |
مناڵ(ەکان) | ١٠ (٨ کوڕ) (٢ کچ) |
باوان |
|
واژوو | |
دایخە
ئەگەرچی قەزافی ھیچ ناو یان نازناوێکی ڕەسمی نییە بەڵام وەکوو سەرۆکی مەجلسی شوورای شۆڕشی لیبی لە قەڵەم ئەدرێت. قەزافی بەھۆی لێدوانەکانییەوە پاڵپشتی کوردی دەکرد بەتایبەتی پێشمەرگەی باشووری کوردستان و پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە بەھاری ساڵی ٢٠١١ خەڵکی لیبیا شۆڕشێکی چەکداری و خوێناویان ئەنجامدا دژی حووکمەکەی قەزافی و کەتیبەکانی. سەرەنجام لە ۲۰ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠١١ لەلایەن بەرھەڵستیکارانی لیبی کوژرا.