مۆزەخانەی ئەمریکی بۆ مێژووی سروشتی
From Wikipedia, the free encyclopedia
مۆزەخانەی ئەمریکی بۆ مێژووی سروشتی (بە ئینگلیزی: American Museum of Natural History) مۆزەخانەیەکە دەکەوێتە شاری نیویۆرک، لە ناوچە یان دوورگەی مانھاتن ناو سێنترەل پاڕک لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە ساڵی ١٨٧٤ بونیات نراوە، ڕووبەرەکەی زیاتر لە ١٩٠٫٠٠٠ مەتر دووجایە.[1]
پێک دێت لە ٢٦ باڵەخانەی پێکەوە بەستراو، کە تیایاندا ٤٥ ھوڵی نمایش ھەیە سەرەڕای بوونی ڕوانگەیەکی ئاسمانی، لەم مۆزەخانەیەدا زیاتر لە ٣٤ میلیۆن نموونەی تێدایە[2] لە پاشماوەی زیدەوەران، نموونەی ڕووەک، بەردی ئاسمانی، شوێنەواری بە بەردبوو، کانزا، بەرد، نموونەی بەستوو، مروڤ و داتای جینۆمی، ساڵانە پێنج میلیۆن سەردانیکەری ھەیە.[3]