مەلا محەمەدی خاکی
From Wikipedia, the free encyclopedia
مەلا محەمەدی خاکی (لەدایکبووی ١٨٤٠ لە برندە، شارەزوور — مردووی ١٩٠٨)یەکێکە لە شاعیرە ھەڵکەوتووەکانی کورد، سەر بە ڕێبازی نەقشبەندی بووە. لە شیعردا زۆر باڵا دەست و بەھرەمەند بووە، زۆرترین شیعرەکانی بە زمانی فارسی نوسیووە. بەڵام چەکامەیەکی ١٦٩ شیعری ھەیە بە کوردی لە باسی پێغەمبەر و ھاوەڵەکانی. (چەکامە) بە قەسیدەیەک دەڵێن کە لە ھەژدە شیعر زیاتر بێت، ھەروەک (چامە) بە قەسیدەیەک دەڵێن کە لە حەڤدە شیعر تێپەڕ نەبێت. ئەم چەکامەی خاکی پێی دەڵێن (چەکامەی نوور)، وا دەردەکەوێت خاکی وێنەیەکی ئەم چەکامەی ناردووە بۆ مەلا محەممەدی مەحوی، ئەویش دەیخوێنێتەوە و زۆر پێی جوان دەبێت و بەم دوو شیعرە فارسییە پەسەندی دەکات و دەڵێت:
- "ز خاک طینت (خاکی) بحکم طبع روان
- چو سر زد گل و نسرین سنبل و ریحان
- ھرانکە دید بە دیدە (جزاک خیرا) گفت
- شنید ھر کە بە (أخسنت) وا گشاد زبان"
زانیاریی خێرا مەلا محەممەدی خاکی, لەدایکبوون ...
مەلا محەممەدی خاکی | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٨٢٥ز (١٢٥٥ک) دێی ئەحمەد بڕندە، شارەزوور |
مەرگ | ١٩٠٦ز (١٣٢٦ک) |
ھۆکاری مەرگ | نەخۆشی |
شوێنی گۆڕ | سلێمانی |
نەتەوە | کوردستان |
پیشە | مامۆستا |
ئایین | ئیسلام |
ھاوسەر | پیرۆزە کچی ئەحمەد |
دایخە
خاکی بێجگە لە بەھرەی شیعر، کەسێکی خۆشنووس بووە و نووسینەکانی وەکو کارێکی ھونەری جوان لە ماڵاندا ھەڵدەواسرا.