مەکینەی گەرمی
From Wikipedia, the free encyclopedia
دەقی گەورە
ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. |
لە داینەمیکە گەرمی و ئەندازیاری دا، بزوێنەری گەرمی (بە ئینگلیزی: Heat engine) کە گەرمی یاخود وزەی گەرمی و وزەی کیمیایی دەگۆڕێ بۆ وزەی میکانیکی، کە دواتر دەتوانرێ بۆ کاری میکانیکی بەکاربھێندرێت. بزوێنەرکە ئەمە ئەنجام دەدات بە ھێنانی مادەیەکی کارا(working substance) لە دۆخێکی پلەی گەرمی بەرزتر بۆ دۆخێکی پلەی گەرمی نزمتر. سەرچاوەیەکی گەرمی وزەی گەرمی دروست دەکات کە مادە کاراکە دەھێنێتە دۆخی پلەی گەرمی بەرز. مادە کاراکە لە نێو لاشەی کارکردووی بزوێنەرەکە ئیش دروست دەکات لەکاتی گواستنەوەی گەرمی بۆ کەرەستە سارترەکە ھەتا وەکو دەگاتە دۆخێکی پلەی گەرمی نزمتر. لە ماوەی ئەم پرۆسەیەدا ھەندێک لە وزە گەرمیەکە گۆڕدراوە بۆ ئیش بەھۆی سوود وەرگرتن لە تایبەتمەندیەکانی مادەکاراکە. بەدرێژایی ئەم پرۆسەیە٫ گەرمیەکی زۆر لە دەست چووە بۆ دەوروبەر و کە ناتوانرێ بگۆڕدرێ بە ئیش، وەهەروەها بەهۆی لێکخشاندنیشەوە[1]
بە گشتی بزوێنەرێک وزە دەگۆڕێ بۆ ئیشی میکانیکی. بزوێنەرەکانی گەرمی خۆیان لە جۆرەکانی تری بزوێنەر جیادەکەنەوە بەھۆی ئەو ڕاستیەی کە چوستیان(efficiency) سنووردارە بەگوێرەی بیردۆزی کاڕنۆت(Carnot's theorem). لەگەڵ ئەوەشدا ئەم سنووردارکردنی چوستیە دەتوانێ ببێت بە کەموکوڕییەک، یەکێک لە سوودەکانی بزوێنەری گەرمی ئەوەیە کە زۆربەی شێوەکانی وزە دەتوانرێ زۆر بە ئاسانی بگۆڕدرێت بە گەرمی بەھۆی چەندین پڕۆسەوە وەکو کارلێکی گەرمی دەر (ھەروەک سووتان)، مژینی ڕووناکی یان تەنۆلکەی پڕ لە وزە، لێکخشاندن، پەرشبوون، وە بەرگری. لەوکاتەوەی سەرچاوەی گەرمیەکە وزەی گەرمی دەبەخشێ بە بزوێنەرەکە دەتوانرێ توانای بدرێتێت بە نزیکەی ھەرجۆرێک لە وزە، بزوێنەرەکانی گەرمی زۆر فرەکردارن و مەودایەکی فراوانی گونجانیان ھەیە لە بەکارهێنانەکاندا.[ژێدەر پێویستە]
بزوێنەری گەرمی بەزۆری تێکەڵ دەکرێن لەگەڵ سووڕەکان (خولەکان)(cycle) کە ھەوڵدەدەن جێبەجێی بکەن. بەشێوەیەکی ئاسایی، زاراوەی «بزوێنەر» بەکاردێت بۆ ئامێرێکی فیزیایی وە «سووڕ» بۆ نموونەکان(models).[ژێدەر پێویستە]