ناسریە
From Wikipedia, the free encyclopedia
ناسریە (بە عەرەبی: الناصرية) ناوەندی پارێزگای زیقار و شارێک لە عێراقە. ئەم شارە لەپەنا ڕووباری فورات و باشووری ڕۆژھەڵاتی بەغدا ھەڵکەوتووە. ژمارەی دانیشتووانی لە ساڵی ٢٠٠٣، نزیکەی ٥٦٠٬٠٠٠ کەس بووە و لەبەروەی بووەتە چوارەم شاری گەورەی عێراق.[2] زۆرینەی دانیشتووانی ناسریە لە عەرەبەکان پێکدێن و ئەم شارە لەنەزەر مەزھەبەوە لە موسڵمان، مەندایی و جوولەکە پێکھاتووە،[3] بەڵام لە ڕۆژگاری ئەمڕۆدا زۆربەی لە موسڵمانە شیعەکان پێکدێت.[2]
ناسریە
الناصریة | |
---|---|
وڵات | عێراق |
پارێزگا | زیقار |
ڕووبەر | |
• سەرجەم | ١٧٦٦ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٦٨٢ میلی چوارگۆشە) |
بەرزایی | ٩ مەتر (٣٠ پێ) |
ژمارەی دانیشتووان | |
• سەرجەم | ٥٥٨٬،٤٠٠[1] |
زمان و ئایین | |
• زمان | عەرەبی |
• ئایین | ئیسلام (شیعە) |
ناوچەی کاتی | +٣ |
• ھاوین (DST) | +٣ |
ناسریە لەکۆتایی سەدەی ١٩ و لەسەردەمی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی سازکرا.[4] لەوکاتەوە بووەتە ناوەندی گواستنەوە.[2] ناسریە ناوەندی ناوچەیەکە کە خورما گرنگترین بەرھەمییەتی. پیشەی کووخی ئەم شارە، نەجاری، بەلەمسازی و زێوسازییە.[5] لە مۆزەخانەی شاردا کۆمەڵێک لە ئاساری سۆمەر، بابل، عەباسی و ئاشوورییەکانی تێدایە. خرابووەکانی شارەکانی مێژوویی ئوور و لارسا لە نزیکایی ناسریە ھەڵکەوتوون.