نانی ژۆو
From Wikipedia, the free encyclopedia
نانی ژۆو (جی یان) کەمتر وەک پاشا ینی ژۆو ناسراوە،[8] ٣٧مین پاشای ئیمپراتۆریەتی ژۆو بوو، کوڕی پاشا شێنجینگ و نەوەی پاشا سیان بوو،[8] بۆ ماوەی ٥٩ ساڵ فەرمانڕەوایی کرد[3] کە بە درێژترین ماوەی فەرمانڕەوایی دادەنرێت بۆ ھەموو فەرمانڕەوایییەکانی پێش سەردەمی شاھانە کە تا سەردەمی ژۆو کە لە ١٠٤٦ی پێش زایین دەستی پێکردووە و و لە ٢٥٦ی پێش زایین ھەڵوەشاوەتەوە پاشا نان دوایین پاشا دەبێت کە فەرمانڕەوایی ژۆو بکات و دوایی خۆی ئیمپراتۆرییەتەکە ھەرس دەھێنێت، لە سەردەمی پاشا ناندا، پاشاکانی پێشووتری ژۆو بە نزیکەیی تەواوی ھێزی سیاسی سەربازیان بەسەر سوپای سەربازی وڵاتەکە لەدەست دابوو،[9] تەنانەت خاکە شاھانەکانیشان کە مابووی بەش بەش بوبو، کە لەلایەن بەگ و لۆردە بچووکەکانەوە بەڕێوە دەبردران وەک لۆردی ڕۆژاوای ویلایەتی ژۆو کە پایتەختی ئیمپراتۆرییەت کەوتبووە ئەوێ، و ویلایەتی ڕۆژھەڵاتی ژۆو کە کەوتبووە ناوەڕاستی چێنگژۆو،[10][7][kurdish-alpha 1] لەمەبەدواوە، پاشا نان تەواوی دەسەڵات و پێگەکانی وڵاتی لەدەست دا کە لەژێر کۆنترۆلی پێشوو تری پاشاکانی پێشووی ئیمپراتۆرییەت بوو بۆ لۆردە دەرەبەگەکانی دوو ویلایەتە (رۆژاوا، رۆژھەڵات) بەم شێوەیە شاشینینە (بەناو ئیمپراتۆرییەت) ـەکە کەوتە حاڵەتێک لەژێر خێرخوازی ھەردوو ویلایەت مایەوە.[9] ھەرچۆنێک بێت پێگە و ھێزی پاشا نان بە نەزانراوی مایەوە، لە لایەک، ھەردوو ویلایەتەکە چالاکی و فەرمانەکانی پاشایان ئیھمال کرد و ناونیشان و پێگەیان بۆ خۆیان دانا، ژۆو بەرەو ھەڵوەشانەوە ئەچوو و ویلایەتەکانی تری ژێر دەسەڵاتی بە ویستی خۆیان مامەلەیان ئەکرد،[9][11] ھەرچۆنێک بێت تا بە گوێرەی شیجی کە لەلایەن سیما چیانەوە نوسراوە و بە گوێرەی ژان گوۆ چێ پاشا نان تا مردنی ڕێزی کەم نەبوبوە و ڕێزدار بوو سەرەرای لاوازی دەسەڵاتی ئیمپراتۆرییەتیش[11] یان بە مانایەکی تر دواین پاشای ژۆو توانی ئیمپراتۆرییەتەکەی بە زیندوویی ڕابگرێت بە شێوەی پێشکەشی دیبلۆماسیانە تا کەمپینەکان ویلایەتی چین بۆ یەکخستنەوەی چین لە ٢٥٦ی پێش زایین.[12]
پاشا نانی ژۆو 周赧王 | |
---|---|
پاشای چین | |
فەرمانڕەوایی | 314–256 BC[1][2] |
پێشوو | شێنجینگی ژۆو[2] |
جێگر | ,[3] نازناوەکە بە فەرمی بچووک بوویەوە بۆ دووک و لەلایەن ھویی ژۆو وەرگیرا [4] |
منداڵ(ەکان) | Jī Wen[3] جی ژاۆ[5] |
خێزان | ئیمپراتۆریەتی ژۆو |
باوک | شێنجینگی ژۆو[6] |
مردن | 256 BC[7] |