نیلس بۆر
From Wikipedia, the free encyclopedia
نیلس ھێنریک دەیڤد بۆر (بە ئینگلیزی: Niels Henrik David Bohr, دانیمارکی: [ˈne̝ls ˈpoɐ̯ˀ]؛ لەدایکبووی ٧ی تشرینی یەکەمی ١٨٨٥ – مردووی ١٨ی تشرینی دووەمی ١٩٦٢) پسپۆڕێکی فیزیای دانیمارکی بوو کە بەشدارییەکی بەرچاوی ھەبوو لە بەرەوپێشبرنی ئاستی تێگەیشتن لە پێکھاتەی ئەتۆمی و بیردۆزی بڕ (واتە کۆنتۆم) و بەو ھۆیەوە توانی لە ساڵی ١٩٢٢ خەڵاتی نۆبێلی لە فیزیک وەر بگرێت. ھەروەھا بۆر، فەیلەسووف و پەرەپێدەری بواری لێکۆڵینەوەی زانستیش بوو، و بەشداری دیاری لە تێگەیشتن لە پێکھاتەی گەردیلە و بیردۆزی کوانتەم کرد.
نیلس بۆر | |
---|---|
لەدایکبوون | نیڵس ھێنریک دەیڤد بۆر (١٨٨٥-١٠-0٧) ٧ی تشرینی یەکەمی ١٨٨٥ کۆپنھاگن، دانمارک |
مردن | ١٨ی تشرینی دووەمی ١٩٦٢(١٩٦٢-١١-١٨) (٧٧ ساڵ ژیاوە) کۆپنھاگن، دانمارک |
شوێنی حەسانەوە | گۆڕستانی ئەسیستێنس |
بوارەکان | فیزیکی تیۆریک |
دامەزراوەکان |
|
خوێندی باڵا | زانکۆی کۆپنھاگن |
تێزەکان | خوێندن لە بارەی بیردۆزی ئەلیکترۆن و کانزاکان (١٩١١) |
ڕاوێژکاری دکتۆرا | کریستیان کریستیانسن |
Other academic advisors | |
قوتابییەکانی دکتۆرا | ھێندریک کرامێرس I. H. Usmani |
Other notable students | لێڤ لانداو |
ناسراوە بەھۆی |
|
گاریگەرییەکان |
|
گاریگەربوون |
|
خەڵاتە دیارەکان | خەڵاتی نۆبێل لە فیزیک (١٩٢٢)
|
ھاوسەر | مارگریش نۆرلوند (ھ. ١٩١٢) |
منداڵەکان | ئاج، ئێرنێست، و چوار کوڕی تر |
واژوو |
نیڵس بۆر پەرەی بە نموونەی بۆردا لە گەردیلەدا و پێشنیاری ئەوەی کرد کە ئاستی وزەی ئەلیکترۆنەکان جیاوازن، ھەروەھا ئەلیکترۆنەکان بە دەوری خولگەیەکی جێگیری دەوری ناووک دەخولێنەوە و دەتوانن بازبدەن لە ئاستێکی وزەوە بۆ یەکێکیتر یاخود لە خولگەیەکەوە بۆ خولگەیەکی تر. ھەرچەندە مۆدێلی بۆر لەلایەن نموونەکانی ترەوە جێی گیرایەوە، بەڵام بنەما بنچینەیییەکانی بەشێوەیەکی کارا ماونەتەوە. بۆر باوەری بە بنەمای تەواوکاری ھەبوو کە بریتییە لەوەی دەتوانرێ توخمەکان بەشێوەیەکی جیاجیا لە ڕووی تایبەتمەندییە دژ بە یەکەکان شی بکرێتەوە، بۆ نموونە لەڕووی ئەوەی ئایا ڕەفتاردەکەن وەک شەپۆل یان جۆگەی تەنۆلکەکان. بیرۆکەی تەواوکاری زاڵبوو بەسەر بیرکردنەوەی بۆر لە ھەردوو بواری زانستی و فەیلەسووفیدا.
بۆر پەیمانگای فیزیای بیردۆزیی لە زانکۆی کۆپنھێگن دامەزراند کە ئێستا بەفێرگەی نیڵس بۆر دەناسرێت و لە سالی ١٩٢٠ کرایەوە.[1]