نەخۆشیی تایرۆید
From Wikipedia, the free encyclopedia
نەخۆشی تایرۆیدە رژێن حاڵەتێکی پزیشکیە کە کار دەکاتە سەر کاری تایرۆیدە رژێن. ھەردوو پلی تایرۆیدە رژێن دەکەونە خوارەوەی قورگ، تایرۆیدە رژێن ھەردوو ھۆرمۆنی سایرۆکسین، سایرۆنینی سیانە یۆد بەرھەمدێنێت کە بە ناو لولەی خوێندا دەروات بۆ ئەوەی کاری ئەندامەکان رێکبخات، واتا دەردانی ناوەکییە. ئەم ھۆرمۆنانە یارمەتی گەشەی زۆر لە کۆئەندامەکانی لەش دەدەن بۆ نمونە گەشەکردنی ساوا و گەشەکردنی مندالی، ھەروەھا وزە رێکدەخات.
شێوازی ئەم وتارە لەگەڵ پێوەرە فەرمییەکانی ویکیپیدیا ناگونجێت. لەوانەیە پەڕەی وتووێژ پێشنیاری گونجاوی بۆ ئەم مەبەستە لەخۆ گرتبێت. بۆ ڕێنوێنیی زیاتر بڕوانە شێوازی ستانداردی نووسینی ویکیپیدیا. |
ئەم وتارە بەستەری نییە بۆ وتارەکانی تری ویکیپیدیا. |
پێنج جۆری نەخۆشی تایرۆید ھەیە و ھەر پێنجی نیشانەی تایبەت بە خۆی ھەیە
- کەم بەرھەمھێنانی تایرۆیدە ھۆرمۆن: بە ھۆی کەم بوونی ھۆرمۆنی تایرۆید
- زێدەڕۆیی لە بەرھەمھێنانی تایرۆیدە ھۆرمۆن: بە ھۆی زۆر بوونی ھۆرمۆنی تایرۆید
- ملی (نیسدێڵی): گەورە بوونی بروانە
- پەنام: کە لەوانەیە شێرپەنجەیی بێت یان نەبێت
- ژێر بینگەیی زێدەرۆیی یان کەمی بەرمھێنانێ تایرۆید
نیشانەکان:
نیشانەکان جیاوازە لە تایرۆیدی چالاک و تایرۆیدی سست وەکو لە خوارەوە بە دیار دەکەوێ
کەم بەرھەمھێنانێ تایرۆیدە ھۆرمۆنەکان
-کەمی وزە
-زیادبوونی کێش
-ئازاری ماسولکەکان
-نزمبوونەوەی تێکرای لێدانی دڵ
-نزمبوونەوەی پلەی گەرمی لەش
-دوا کەوتنی گەشە
-سستبون
زێدەرۆیی لە بەرھەمھێنانی تایرۆیدە ھۆرمۆنەکان
-زیادبوونی زیندە چالاکی
-کەمبوونەوەی کێش
-زیادبوونی پەستانی خوێن
-زیادبوونی تێکرای لێدانی دل
-بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش
-سکچون
تێبینی:
ھەندێک لەم نیشانانە لەوانەیە لە ھەردوو حالەت دەربکەوێت