نەورۆز
جەژنی سەری ساڵ / From Wikipedia, the free encyclopedia
نەورۆز نەریتێکی کۆنە کە لەلایەن زۆر نەتەوە و گەلی جۆراوجۆرەوە (وەک کورد، فارس، ئەفغان و ئوزبەک) بە شێوەی جۆربەجۆر پیرۆز دەکرێت. ڕەگ و ڕیشەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمانی پێش لە مێژوو. سەردەمی دەستپێکی ڕەسمی نەورۆز بەتەواوی دیار نییە و مشتومڕی لەسەرە.[1] زۆربەی لێکۆڵەران کۆکن کە بنەمای نەورۆز دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمە دێرینەکان.[2]
ڕۆژی نەورۆز دەستپێکی ڕۆژژمێری کۆچیی ھەتاوییە کە ڕۆژژمێری فەرمیی وڵاتی ئێرانە و لە کۆماری کوردستانیشدا کەڵکی لێ وەرگیراوە. نەورۆز بە سەری ساڵی نوێی کوردیش دادەنرێت و لە ھەرێمی کوردستان ڕۆژی پشوودانە.[3]