وو زێتیان
یەکەم ژنە ئیمپڕاتۆری چین / From Wikipedia, the free encyclopedia
وو زێتیان (لەدایکبووی ١٧ی شوباتی ٦٢٤ی زایینی - مردووی ١٦ی کانوونی یەکەمی ٧٠٥)[1][2] بە تەنھا ئیمپراتۆری مێژووی چین دادەنرێت. وو زێتیان سەرەتا خۆشەویستی ئیمپراتۆر تاێزۆنگی شانشینی تانگ (لی شی مین) بوو بەڵام دوای مردنی تایزۆنگ، سووپاس بۆ جوانییەکەی، وو زێتیان توانی کوڕەکەی ئیمپراتۆر تایزۆنگ، گاوزۆ، فریو بدات و ببێت بە دۆستی شاھانەیی. دوای مردنی گاوزۆ، وو زێتیان کوڕەکانی وەک بوکەڵە دەخستە سەر دەسەڵات بەڵام لە ساڵی ٦٩٠ی زایینی بە فەرمی دەسەڵاتی کۆنترۆڵ کرد و خۆی بە ئیمپراتۆری شانشینی تانگ دانا و سەردەمی خۆی بە شانشینی ژۆو ناودەھێنا. لە سەردەمی دەسەڵاتی ئەودا وڵات بووژایەوە چین بووە یەکێک لە بەھێزترین وڵاتەکانی جیھان، و کشتووکاڵی و ئابووری بازرگانی بووژایەوە، و گەندەڵی لە دادگای شاھانە کەمبوویەوە لە ٢١ی شووباتی ٧٠٥ی زایینی و لە تەمەنی ٨٠ ساڵی، وو زێتیان لەلایەن یەکێک لە کوڕەکانی لە دەسەڵات دوورخرایەوە و شانشینی تانگ گەڕێندرایەوە و لە کۆتایی ھەمان ساڵ وو زێتیان گیانی لە دەست دا و لە تەنیشت ئیمپراتۆر گاوزۆی ھاوسەری نێژرا.[3][4]
وو زیتیان 武則天 | |
---|---|
شاژنی شانشینی ژۆو | |
فەرمانڕەوایی | ١٧ی تشرینی یەکەمی ٦٩٠ - ٢١ی شووباتی ٧٠٥ |
تاج لەسەر نان | ١٧ی تشرینی یەکەمی ٦٩٠ |
پێشوو | ئیمپراتۆر ڕوزۆنگ |
جێگر | ئیمپراتۆر ژۆنگزۆنگ |
شاژنی بەدەسەڵاتداری شانشینی تانگ | |
ماوەی دەسەڵات | ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٦٨٣ - ١٦ی تشرینی یەکەمی ٦٩٠ |
پێشوو | شاژن ھی |
جێگر | شاژن وی |
شاژنی شانشینی تانگ | |
ماوەی دەسەڵات | ٢ی کانوونی یەکەمی ٦٥٥ - ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٦٨٣ |
پێشوو | شاژن وانگ |
جێگر | شاژن وی |
ھاوسەر |
|
منداڵ(ەکان) |
|
خانەدان |
|
باوک | وو شوویا |
دایک | خاتوو یانگ |
لەدایکبوون | ١٧ی شوباتی ٦٢٤ لیژاو، ئیمپراتۆریەتی تانگ |
مردن | ١٦ی کانوونی یەکەمی ٧٠٥ (٨١ ساڵ ژیا) لویانگ |
ئایین | بودیزم |