ویکیپرۆژە:ژنە ڕووسوورەکان
From Wikipedia, the free encyclopedia
بەخێرھاتن بۆ پرۆژەی ژنە ڕووسوورەکان. ئێمە کۆمەڵێک نووسەرین کە پێکھاتووین لە گشت ڕەگەزەکان لە سەرانسەری جیھانەوە. پرۆژە سەرەکییەکەمان ئەوەیە لە ویکیپیدیادا لایەنگریی سیستەمیی دژبە ژنان کەم بکەینەوە. لە ساڵی ٢٠١٤ تەنھا ١٥.٥٣% وتارە ژیاننامەییەکانی ویکیی ئینگلیزی لەسەر ژنان بووە. پرۆژەی ژنە ڕووسوورەکان، کە لە ساڵی ٢٠١٥ دامەزرا، ھەوڵ دەدات ئەم ژمارەیە زیاد بکات. دوای ماوەیەک کار لە ٨ ی ئازاری ٢٠٢١ ڕێژەی ژیاننامەی ژنەکان بەرز بوویەوە بۆ %١٨،٧٧. یانی تەنیا ٣٣٦،٦١٠ لە وتارەکانی ویکیی ئینگلیزی لە کۆی ١،٧٩٣،٢٦٢ سەبارەت بە ژنانە! ئامارێکی دروستمان دەربارەی ویکیی کوردی نییە، بەڵام پێویست بە وتن ناکات کە ئامارەکە خراپتر نەبێت باشتر نییە.
کورتە بەستەر: https://w.wiki/38EY |
داڕێژە:WPX member box |
پێویست ناکات ببیت بە ئەندام بۆ ئەوەی بەشداری لە پرۆژەکە بکەیت.