ویکیپیدیا:ناوەرۆکی نائازاد
From Wikipedia, the free encyclopedia
ئامانجی ویکیپیدیا ئەمەیە کە ئینسایکڵۆپیدیایەک بە ناوەڕۆکی ئازاد بێ. بەم پێناسەکرن لە ناوەڕۆکی ئازاد کە ناوەڕۆکێکە سنووردارێتییەکانی مۆڵەتەکانی مافی بڵاوکردنەوەی نییە، کە ئەمە لەخۆگری مافی دووبارە بڵاوکردنەوە، وەخوێندن و دەستکاری و پەرەپێدانی یان بەکارھێنانی بۆ ھەر ئامانجێک و لە ھەر ڕاگەیەنێکە. بەڵام وشەی ئازاد لە ئینگلیسی بە دوو مانای خۆڕایی و ئازاد دێ کە دوو مانای تەواو جیاوازن. وێنەکانی کە لەسەر ئینتێرنێت خۆڕایین ڕەخساوە ھەروا بۆ بەکارھێنان لەسەر ویکیپیدیا نەگونجێن. ھەر ناوەڕۆکێک کە خاوەنی مەرجەکان نەبێ، نائازاد دەژمێردرێ، وەک وێنەکانی «تەنیا بۆ بەکارھێنانی ناتیجاری»، وێنەکانی کە لەخۆگری مۆڵەتنامەی «تەنیا بۆ بەکارھێنان لەسەر ویکیپیدیا» یان وێنەکانی کە تەواو لەخۆگری مافی بڵاوکردنەوەن.