ویکیپیدیا:وتاری ھەڵبژێردراوی ھەفتە
From Wikipedia, the free encyclopedia
سەرەکی | وتارەکانی ھەفتانە |
وتاری هەڵبژێردراوی هەفتە هەموو هەفتەیەک، پوختەیەک لە یەکێک لە وتارە ھەڵبژێردراوەکانی ویکیپیدیا لە سەرەوەی لاپەڕەی دەستپێک وەک بابەتێکی دیاریکراوی هەفتە دەردەکەوێت. وتارە ھەڵبژێردراوەکان سەرەتا لە بەشی پاڵاوتن دەنگیان پێ دەدرێت؛ دەبێت سەرکەوتووانە پڕۆسەی پاڵاوتن تێپەڕێنن و شیاوی ئەوە بن لە پەڕەی دەستپێکدا دەربکەون. وتارەکان سەرەتا بە پێوەرەکانی وتاری ھەڵبژێردراو بەراورد دەکرێن. دەبێت وتارەکان لەسەر بنەماکانی دروستی، بێلایەنی، تەواوی و شێواز و پێوەرەکانی وتاری ھەڵبژێردراو نووسرابێتەوە. |
ھەڵبژێردراوەکان: ئامرازەکان:
لێکچووەکان: |
هەفتەی ١ | هەفتەی ٢ | هەفتەی ٣ | هەفتەی ٤ |
هەفتەی ٥ | هەفتەی ٦ | هەفتەی ٧ | هەفتەی ٨ |
هەفتەی ٩ | هەفتەی ١٠ | هەفتەی ١١ | هەفتەی ١٢ |
ھەفتەی ١٣ | هەفتەی ١٤ | هەفتەی ١٥ | هەفتەی ١٦ |
هەفتەی ١٧ | هەفتەی ١٨ | هەفتەی ١٩ | هەفتەی ٢٠ |
هەفتەی ٢١ | هەفتەی ٢٢ | هەفتەی ٢٣ | هەفتەی ٢٤ |
هەفتەی ٢٥ | هەفتەی ٢٦ | هەفتەی ٢٧ | هەفتەی ٢٨ |
هەفتەی ٢٩ | هەفتەی ٣٠ | هەفتەی ٣١ | هەفتەی ٣٢ |
هەفتەی ٣٣ | هەفتەی ٣٤ | هەفتەی ٣٥ | هەفتەی ٣٦ |
هەفتەی ٣٧ | هەفتەی ٣٨ | هەفتەی ٣٩ | هەفتەی ٤٠ |
وتاری ھەڵبژێردراوی ئەم ھەفتەیە
چاوەڕێ (بە ئینگلیزی: Waiting) فیلمێکی درامیی ھیندیی ساڵی ٢٠١٥یە، لە دەرھێنانی ئانو مینۆن. فیلمەکە لەلایەن پریتی گوپتا و مانیش موندرە لەژێر ئاڵای ئیشکا فیلمز و دریشیام فیلمز بەرھەم ھێنراوە، و لەلایەن مێنۆن و جەیمز ڕوزیکا بە ھاوبەشی نووسراوە و نەسرەدین شا و کالکی کۆچلین ڕۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن. فیلمی چاوەڕێ تیشک دەخاتە سەر پەیوەندی نێوان دوو کەس لە چین و توێژە جیاوازەکانی ژیان لە نەخۆشخانەیەکدا دەبنە ھاوڕێی یەکتر، لە ھەمان کاتدا چاودێری ھاوسەرکانیان دەکەن کە لە کۆمادان. لە فیلمەکەدا ڕاجات کاپوور، سوھاسینی مانیراتنام، ئارجون ماتوور، ڕاجیڤ ڕاڤیندراناتان و ڕاتنابالی بەتاچارجی ڕۆڵی پاڵپشت دەگێڕن. پەرەپێدانی فیلمەکە لە مانگی حوزەیرانی ٢٠١٤ دەستیپێکرد، کاتێک مێنۆن گرێبەستی لەگەڵ کۆچلین و شا بۆ پڕۆژەیەکی بێ ناونیشان واژووکرد. وێنەگرتنی سەرەکی لە تشرینی دووەمی ٢٠١٤ لە کەنار دەریای شاری کۆچی باشووری ھیندستان دەستی پێکردووە، نەھا پارتی وەک وێنەگری سینەمایی بۆ فیلمەکە کاری کردووە. گۆرانیبێژ و ئاوازدانەر مایکی ماککلێری کە دانیشتووی نیووزلەندایە، ئاوازی گۆرانییەکانی فیلمەکەی داناوە. نیتین بەید و ئەپورڤا ئەسرانی مۆنتاژیان بۆ فیلمەکە کردووە و ئاتیکا چۆھان دیالۆگەکەی نووسیوە. ھەروەھا یەکەم فیلمی ھیندی بوو کە دەرھێنەر و خانمەکتەری دیاری باشووری ھیندستان "سوھاسینی مانیراتنام" دەرکەوتنی تێدا ھەبوو. ھەروەھا کۆچلین یەکەم جار وەک ھۆنراوەنووسێک بۆ فیلمەکە دەرکەوت و گۆرانی "چاوەڕوانی تۆ"ی نووسی.
یەکەم نمایشی جیھانی لە فێستیڤاڵی نێونەتەوەییی فیلمی دوبەی لە ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ ئەنجامدا و لەلایەن ڕەخنەگرانەوە پێداچوونەوەی ئەرێنی کرا. ھەروەھا لە ئاھەنگی کۆتایی فێستیڤاڵی فیلمی ئاسیای بەڕیتانیا نمایشکرا، کە مێنۆن خەڵاتی باشترین دەرھێنەری بەدەستھێنا. فیلمەکە لە ٢٧ی ئایاری ٢٠١٦ لە ھیندستان بە شێوەی شانۆیی نمایشکرا، لەگەڵ نمایشکردنی فیلمی چاوەڕێ لە ھیندستان لەلایەن ڕەخنەگرانەوە پێشوازییەکی باشی لێکرا، بە تایبەتی ستایشی ڕۆڵەکانی کۆچلین و شا، و دەرھێنانی مێنۆنیان کرد. فیلمەکە لەساتی نمایشکردنیدا لە بۆکس ئۆفیسدا کۆی گشتی ٣٥ ملیۆن کرۆر(٤٤٠ ھەزار دۆلار)ی کۆکردەوە.
خوێندنەوەی زیاتر...
وتاری ھەڵبژێردراو نایابترین وتارەکانی ویکیپیدیان کە بە شێوەیەکی پێشکەوتوو نووسراون، لەگەڵ ھەموو یاسا و سیاسەتەکانی ویکیپیدیای کوردی ناوەندیدا دەگونجێت و سەرچاوەی پوخت و باوەڕپێکراوی تێدایە و لە پاڵ ھەموو ئەمانەش دا ڕەچاوی ئەم چەند یاسایە دەکات:-
- وتاری ھەڵبژێردراو:
- ئ. بە باشی نووسراوە: بە شێوازێکی پێشکەوتوو نووسراوەتەوە و ڕەچاوی سیاسەتەکانی نووسینەوەی وتاری کردووە
- ب. پوختە: ھیچ ڕاستییەک و زانیارییەکی گرنگ پشتگوێ ناخات و لەسەر بابەتەکە دەمێنێتەوە
- ج. بە باشی بەدواداچوونی بۆ کراوە: ھەموو زانیارییە گەورەکانی وتارەکە سەرچاوەی باوەڕپێکراوی تێدایە بۆ پشتڕاستکردنەوەیان و بۆ نەھێشتنی دوودڵی، ھەر کاتێکیش پێویستی کرد تێبینی لەسەر زانیارییەکان نووسراوە
- د. بێ لایەنە: ڕووداوەکان بە بێ لایەنی باس دەکات و
- ھ. جێگیرە: گۆڕانکاری بەردەوامی تێدا ناکرێت بەھۆی شەڕە-دەستکاری بەردەوامەوە.
- لەسەر شێوازی فەرمی ویکیپیدیا نووسراوەتەوە:
- ئ. پێشەکی ھەیە: پێشەکییەکی پوختی ھەیە کە بابەتەکە کورت دەکاتەوە و خوێنەر ئامادە دەکات بۆ وردەکاری زیاتر لە بەشەکانی داھاتووی وتارەکەدا.
- ب. شێوازێکی دروستی ھەیە: ژێدەر لە سەرناوی بەشەکاندا بەکارنەھاتووە و سەرناوەکان دراماتیکی و زادەڕۆییان تێدا نەکراوە بۆ سەرنجڕاکێشانی خوێنەر.
- ج. پەڕاوێزەکانی دروستن: بە شێوەی ژێدەر سەرچاوەکان داندراون بە شێوەی <ref> وتارەکە یان دێڕەکان نەبڕدراون بۆ دانانی بەستەری دەرەکی بە شێوەیەکی نا ستاندارد.
- د. میدیای تێدایە: پەڕگە (وێنەیی و دەنگی) تێدا بەکارھاتووە لە شوێنە شیاوەکاندا بۆ ڕوونکردنەوە و باشتر گەیاندنی زانیارییەکان بە خوێنەر، وێنەکان و پەڕگە دەنگییەکان دەبێت پەیوەندییان ھەبێت بە وتارەکەوە
- درێژی: بە شێوەیەکی پوخت باسی بابەتەکە دەکات بەبێ دەرچوون لە بابەت بۆ دانی زانیاری نا پەیوەست بە خوێنەر یان بۆ درێژکردنەوەی وتارەکە
- ئ. وتارەکە کۆلکە نییە، و لە ڕاددە بەدەر کورت نییە، یان بە پێچەوانەوە.