ویکیپیدیا:ھەگڵ
From Wikipedia, the free encyclopedia
ھەگڵ براوسەرێکە کە بۆ سەرانسەری پرۆژەکانی دامەزراوەی ویکیمیدیا دروست کراوە و دۆزینەوە و گەڕاندنەوە یاخوود پووچەڵکردنەوەی دەستکارییە ڕووخێنەرەکان ئاسان دەکات. ھەموو کەسێک دەتوانێت ھەگڵ لای خۆی دابگرێت و چاودێری دەستکارییەکان بکات، بەڵام مافی گەڕاندنەوە پێویستە بۆ ئەوەی بێ بەربەست بەرنامەکە بەکاربێت.
|
ئاگاداری: تۆ بەرپرسیارێتی تەواو دەگریتە ئەستۆ بە بەکارھێنانی ھەگڵ. دەبێت لە سیاسەتەکان و ڕێساکان تێبگەیت و ئەم ئامرازە بەپێی ئەم سیاسەتانە بەکارببەیت، گەر وا نەکەیت لەوانەیە بەربەست بکرێیت. |
زانیاریی خێرا دانەر(ان)ی سەرەتایی, پەرەپێدەر(ان) ...
دانەر(ان)ی سەرەتایی | Gurch |
---|---|
پەرەپێدەر(ان) | ئادەم شۆرلاند، پێتر بێنا، ئێت ئال. |
یەکەم وەشان | ٢٠٠٨؛ ١٦ ساڵ لەمەوپێش (٢٠٠٨) |
وەشانی جێگیر | ٣.٣.٣ |
ڕەوشی پەرەپێدان | چالاک |
نووسراوە بە | سی++، پایتن |
سیستەمی بەکارخەری | ویندۆوز ٢٠٠٠ و دواتر، لینوکس، ماک ئۆ ئێس |
زمانەکان | ٣٥ زمان[1] |
مۆڵەتنامە | GPL |
وێبگە | github |
دایخە
ئامانجی سەرەکی ئەم بەرنامەیە ڕاگرتنی خراپکاری و دەستکاری ڕووخێنەرە لە ویکیپیدیا، تاکوو ویکیپیدیا ھەر بە کراوەیی و بە خۆڕایی بمێنێتەوە و ببێتە سەرچاوەیەکی جێباوەڕ و بەھێز.
ھەگڵ بەرنامەیەکە کە دەتوانێت خۆی فێری شتی نوێ بکات و بەکارھێنەران بناسێتەوە و بەکارھێنەرە جێباوەڕەکان بخاتە پێڕستی سپییەوە. ئەم بەرنامەیە چەند میکانزمێکی جیاجیا بەکاردێنێت بۆ دۆزینەوە و ناسینەوەی خراپکارییەکان و چاودێری دەستکارییەکان دەکات لە ڕێگەی دوایین گۆڕانکارییەکانەوە.