پاتسۆن داکا
From Wikipedia, the free encyclopedia
پاتسۆن داکا (لەدایکبووی ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨)یاریزانێکی پیشەگەری تۆپی پێی زامبیایە کە یاری دەکات وەک ھێرشبەر لە خولی پرێمییەرلیگ بۆ یانەی لیستەر سیتی و ھەڵبژاردەی تۆپی پێی زامبیا.
زانیاریی خێرا ئەزموونی گەنجی, ٢٠٠٧–٢٠١٤ ...
دایخە
لەڕێی سیستەمی لاوانەوە، داکا یاری بۆ یانەی ناوخۆیی کافوێ سەڵتیکد دەکرد، کە بە خواستن یاری دەکرد بۆ نچەنگا ڕەنجەرس و پاوەر داینامۆس. لە کانوونی دووەمی ٢٠١٧ داکا چووە پاڵ تیمی دووەمی ڕێد بۆڵ ساڵزبۆرگ کە ئەویش لیفێرینگ بوو لە نەمسا، پاشان لە ھاوینی ٢٠١٧ بوو بە بەشێک لە تیمی یەکەم. یارمەتی ساڵزبۆرگی دا بۆ بردنەوەی چوار نازناوی بۆندسلیگای نەمسا و سێ جامی نەمسایی. لە ھاوینی ٢٠٢١ داکا گواسترایەوە بۆ لیستەر سیتی لە پریمەرلیگ.
داکا نوێنەرایەتی زامبیا دەکات لە ئاستی نێودەوڵەتیدا، یەکەم یاری خۆی لە تەمەنی ١٦ ساڵیدا ئەنجامدا لە ٢٠١٥