پاولۆ ماڵدینی
From Wikipedia, the free encyclopedia
پاولۆ ماڵدینی یاریکەری تۆپی پێی ئیتالی لەدایک بووی ٢٦ی جونی ١٩٦٨ لە شاری میلان لەوڵاتی ئیتالیا ، ناوبراو یارکەری ھێڵی بەرگری بووە ، ماڵدینی لەمێژووی یاریکردنی یاری بۆ ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیتالیا و یانەی ئەی سی میلان کردووە کە جگە لەیانەی ئەی سی میلان یاری بۆ ھیچ یانەیەکەی تر نەکردووە ئەمەش بەھان ڕەوشتی باوکیەتی کە ئەمیش تەنیا یاری بۆ ئیتالیا و یانەکەی میلان کردووە ، لە ئێستادا ماڵدینی بەفەرمی وازی لەیاریکردن ھێناوە و وەک سەرۆکێ لەگەڵ یانەی ئەی سی میلان بەردەوامە ، لەماوەی ژیانی وەرزشی دا ٦٤٧ یاری بۆ یانەی ئەی سی میلان ی ئیتالی ئەنجام داوەو لەنێوانیاندا ٢٩ جار گۆڵی تۆمارکردووە و لەگەڵ ھەڵبژاردەی نیشتیمانی ئیتالیا لە ١٢٦ یاری ٧ گۆلی تۆماکردووە ، ماڵدینی ١٩٩٤ ژیانی ھاوسەرگیری پێکھێناوە لە کۆڵۆمبیا لەگەڵ ئەندریا فۆسا و بەیەکەوە خاوەن دوو منداڵن بەناوەکانی کریستیان و دانیال