پزیشکیی سی
From Wikipedia, the free encyclopedia
پزیشکیی سی یان پۆلیمۆنۆلۆژی (بە ئینگلیزی: Pulmonology) تایبەتمەندییەکی پزیشکییە کە مامەڵە لەگەڵ نەخۆشییەکانی ئەندامی ھەناسەدان و سییەکانی مرۆڤ دەکات.[1] پزیشکیی سی بە لقێک دادەنرێت لە پزیشکی نێوخۆیی و پەیوەندی ھەیە بە دەرمانی چاودێری چڕی نەخۆشییەکانی سینگ. ئەم لقە لە زانستی پزیشکی زۆربەی کات بەڕێوەبردنی ئەو نەخۆشانە دەگرێتەوە کە پێویستیان بە پاڵپشتی ژیان و ھەناسەدانی میکانیکییە. پسپۆڕانی پزیشکیی سی بە تایبەتی لە نەخۆشی و حاڵەتەکانی (سینگ) دا ڕاھێنانیان پێ دەکرێت، نەخۆشییەکانی وەک سیەسۆ، ئاسما، دەردەباریکە، ئێمفیزما و نەخۆشییە چڵکییەکانی سینگ.[2][3]