پێڕستی فەیلەسووفە موسڵمانەکان
From Wikipedia, the free encyclopedia
فەیلەسووفە موسڵمانەکان بریتین لەو فەیلەسووفانەی کە کاریان لەسەر فەلسەفە کردووە لە ژێر ئاینی ئیسلام ، ئەوان وا بیردەکەنەوە کە بەشێک لە هاوەڵانی پەیامبەر ممحمەد بە شێوەیەکی سادە فەلسەفەیان بەکارهێناوە بۆ بانگەشەکردن بۆ ئاینی ئیسلام ، لە سەدەی هەشتەم، لە ئیمپراتۆریەتی بیزەنتی هانی وەرگێران دەدرا بۆ وەرگێرانی بەرهەمە فەلسەفەیەکانی فەلسەفەی یۆنان (بە تایبەتی نووسینەکانی ئەرستوو)
لە سەدەی نۆیەم کیندی فەلسەفەی ئیسلامی دامەزراند (٨٠٠-١٢٠٠). لە سەدەی دەیەمدا فەیلەسووف فارابی دەستیکرد بە تێکەڵکردنی فەلسەفەی یۆنانی و فەلسەفەی رۆمانی بۆ فەلسەفەی ئیسلامی فەیلەسووفە موسڵمانەکان دوایی ئەو قۆناغە پێشکەوتنی زۆریان بە خۆیانەوە بینی وە ئەو جارە کاریان کرد لەگەڵ زانستی ژیربێژی وە تێکەڵکردنەوەی لەگەڵ فەلسەفە. هەر لەو قۆناغانەدا زانستی کەلام پەیدا بوو. لە سەدەی یازدەهەمدا فەیلەسووفی موسڵمان ئیبن سینا کە بە یەکێک لە باشترین فەیلەسووفە موسڵمانەکان دادەندرێت هەتاوەکوو ئێستا توانی قوتبخانەیەکی فەلسەفەی بۆخۆی بکاتەوە بەناوی ئیبن سینایزم کە تێیدا رەوتی ئەرستۆیزم و ئەفڵاتونیزم تێیدا بەرجەستە کرابوو.