چاپخانەی زانکۆی ئۆکسفۆرد
یەکێک لە بڵاوکەرەوە بەرھەمە زانستی و ئەکادیمیییەکان / From Wikipedia, the free encyclopedia
چاپخانەی زانکۆی ئۆکسفۆرد بەکورتکراوەیی OUP (بە ئینگلیزی: Oxford University Press) یەکێکە لە گەورەترین بڵاوکەرەوەکانی بەرھەمە زانستی و ئەکادیمییەکان و گەورەترین بڵاوکەرەوەی کتێبی ئەکادیمییە لە جیھاندا.[1] چاپخانەی زانکۆی ئۆکسفۆرد یەکێکە لەو ڕێکخراوانەی سەر بە زانکۆی ئۆکسفۆردە، چاپی زانکۆی ئۆکسفۆرد بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٥٨٦ دامەزراوە.[2][3] لە کۆکراوەکانی چاپخانەی زانکۆی ئۆکسفۆردەوە دەتوانین ئاماژە بەو کتێبە کورت و بەسوودانە بکەین بە ناوی «پێشەکی زۆر کورت» کە لە ساڵی ١٩٩٥ەوە چاپ و بڵاوکراونەتەوە.