ڕاژە (ئابوورناسی)
From Wikipedia, the free encyclopedia
لە ئابوورناسی، بە پیتەوای نابەرھەست دەگوترێت ڕاژە یان خزمەت، واتە ڕاژە نموونەی شتومەکی ئابووریی نابەرھەستە. کارگەلێگ وەک سەرتاشی، ژمێریاری، ڕاوێژکاری، فێرکاری، چارەسەریی پزیشکی، یا گواستنەوەی نەفەر و کەلوپەل ھەموو بە ڕاژە دەژمێردرێن.[1]
ھەروەھا، بەو دانوستانەش کە تێیدا بەگشتی کڕیار خاوەنایەتیی تایبەتی شتە کڕدراوەکە بەدەست نەھێنێت، مەگەر لە ڕێگەی گرێبەستێکی تایبەتەوە، دەگوترێت ڕاژە دابینکردن (service provision).