ڕووتەختی لێژ
ئامێرێکی سادە / From Wikipedia, the free encyclopedia
ڕووی لێژ یان ڕەمپ (بە ئینگلیزی: Inclined Plane) ئامێرێکی سادەیە پێکھاتووە لە ڕووتەختێکی (ڕوویەکی ڕاستی) لێژ، کە بەرزکردنەوەی تەنە قورسەکان ئاسان دەکات.[1] بە یەکێک لە شەش ئامێرە سادەکان دادەنرێت کە زانایانی سەردەمی ڕێنێسانس دیارییان کردووە و ھیچ پارچەیەکی جووڵاو لەخۆ ناگرێت.[2]