ڕۆناڵد ڕەیگن
From Wikipedia, the free encyclopedia
ڕۆناڵد ویلسن ڕێیگن (/ˈrɒnəld
ڕۆناڵد ڕێیگن | |
---|---|
لەدایکبوون | ڕۆناڵد ویلسن ڕێیگن (1911-02-06) 6ی شوباتی 1911 تامپیکو، ئیلینۆیز |
مەرگ | ٦ی شوباتی ٢٠٠٤(٢٠٠٤-٠٢-٠٦) (٩٢ ساڵ ژیاوە) |
نیشتەجێی | کتێبخانەی سەرۆککۆماری ڕۆناڵد ڕێیگن، سیمی ڤەللێی، کالیفۆڕنیا |
نەتەوە | ویلایەتە یەکگرتووەکان |
ناوەکانی تر | The Great Communicator |
پیشە | ھونەرپیشە، سیاستمەدار |
حیزبی سیاسی | کۆماری خوازەکان |
ئایین | پرۆتێستانت |
ھاوسەر | جێین وایمەن نانسی ڕێیگن |
مناڵ(ەکان) | ماورین، کریستین، مایکڵ، پێتی دێیڤیس، ڕۆنالڵد ڕێیگن |
واژوو | |
ڕێیگن لە گوندی تامپیکۆ لە ئیلینۆی لەدایکبوو.[2] ڕێێگن توانی سەرکەوتتو بێت لە پیشەکەی لە ھۆڵیوود. ئەو لە ٥٣ فیلم دەرکەوت.[2] ئەو ھاوسەرگیری پێکھێنا لەگەڵ خانمەکتەر جەین ویمان لە ساڵی ١٩٤٠. دواتر یەکتریان تەڵاق دا لە ساڵی ١٩٤٩.[2] ئەوان سێ منداڵیان ھەبوو. دواتر، ڕێیگن ھاوسەرگیری پێکھێنا لەگەڵ نانسی دەیڤس لە ساڵی ١٩٥٢.[2] ئەوان دوو منداڵیان ھەبوو. ھاوسەرگیرییان کۆتایی ھات لە ساڵی ٢٠٠٤ دوای کۆچی دوایی ڕێیگن.[2]
پێش ئەوەی ڕێیگن ھەڵبژاردەی سەرۆکایەتی بباتەوە لە ساڵی ١٩٨٠، ڕێیگن دوو جار خۆی ھەڵبژاردبوو لە ساڵی ١٩٦٨ و ١٩٧٦. لە تەمەنی ٧٣ ساڵیدا، کاتێک ڕێیگن دووبارە ھەڵبژاردراوە لە ھەڵبژاردەی سەرۆکایەتی ساڵی ١٩٨٤، ڕێیگن بوو بە بەتەمەنترین کەس کە ھەڵبژێردرێ بۆ سەرۆکایەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.[3]
ئەو وەک «ڕاگەیێنەرە مەزنەکە» ناسراوە چونکە ئەو وتووبێژێکی گشتی باش بوو. ئەو لەبەر ئەوەش ناسراو بوو کە ھیچ لە ڕەخنە و ئابڕووچوونەکان لە دژی کاریگەری لەسەر ناوبانگی ئەو نەدەکرد.[4] ڕێیگن ھێشتا بە یەکێک لە بەناوبانگترین سەرۆکەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ناسراوە لە مێژووی ئەمریکا لەبەر گەشبینی بۆ وڵاتەکە.[1] ڕێیگن یەکەم سەرۆکی ئەمریکا بوو کە لەگەڵ ژنەکەی جیابووبێتەوە.[5]
ڕێیگن دەست بە کار بوو لە کانوونی دووەمی ١٩٨١.[1] وەک سەرۆکێک، ڕێێگن یارمەتی ئەوەی دا بیرۆکەیەکی سیاسی و ئابووری نوێ دروستبکات. یاساکانی ئابووری ڕێیگن ڕێژەی باجی کەمکرەوە. ئەمە گەشەکردنێکی ئابووریی دروست کرد و ڕێژەی ھەڵئاوسانی کەمکردەوە.[1] ڕێیگن فەرمانی داگیرکردنی گرینادای دا بۆ کۆتاییھێنانی کودەتای کۆمۆنیزم.[2]