ڕۆندۆنیا
From Wikipedia, the free encyclopedia
ڕۆندۆنیا یەکێکە لە ٢٦ ویلایەتەکەی بەڕازیل، دەکەوێتە بەشی باکووری وڵاتەکە (بەشی ناوەڕاست-ڕۆژاوا). لە ڕۆژاوا سنوورێکی کورت لەگەڵ ویلایەتی ئاکرێ، لە باکوور ویلایەتی ئەمازۆن، لە ڕۆژھەڵاتەوە ماتۆ گرۆسۆ، لە باشوور و باشووری ڕۆژاوا بۆلیڤیا. ژمارەی دانیشتووانی ڕۆندۆنیا تا ساڵی ٢٠٢١ بریتیبوو ١٨١٥ کەس، پێنجەم ویلایەتە کە کەمترین دانیشتووی تێدایە. پایتەخت و گەورەترین شارەکەی پۆرتۆ ڤێلۆیە. ئەم ویلایەتە بەناوی کاندیدۆ ڕۆندۆنەوە ناونراوە،[1] کە لە ماوەی ساڵانی ١٩١٠دا بە باکووری وڵاتەکەدا گەڕا.[2] ئەم ویلایەتە کە ٠٫٨٪ی دانیشتووانی بەڕازیلی تێدایە، ٠٫٦٪ی بەرھەمی ناوخۆیی بەرازیل لەخۆدەگرێت.[3][4]