ڤەندال
From Wikipedia, the free encyclopedia
ڤەندال یان وەنداڵەکان خێڵێک بوون لە هۆزە ئەڵمانییەکان. ڤەندالەکان خێڵێکی ئەڵمانیای ڕۆژهەڵات بوون، یان کۆمەڵێک خێڵ بوون کە سەرەتا لە باشووری پۆلەندا(لەهستان) بیستراون، بەڵام پاشان کەناراوەکانی دەریای بەڵتیکیان بەجێ هێشتووە و هاتوونەتە گشت ناوچەکانی ئەورووپا وە چوون بۆ ئیسپانیا بەڵام لەبەر ئەوەی گووتە ڕۆژئاواییەکان لەوێ باڵا دەست بوون پاش ڕووبەڕووبوونەوەیان لەگەڵ گووتە ڕۆژئاواییەکان بە ناچاری لە ڕێگەی دەریاوە پەڕینەوە بۆ باکوری ئەفریقیا دەستیان بەسەر هەر یەکە لە مەغریب و جەزائیری ئێستادا گرت لە سەدەی پێنجی زایینی.[1][2]