کاردوو
جۆرێک لە ڕووەکەکان / From Wikipedia, the free encyclopedia
کاردی، کاردوو یان ھاز، خاز یان گوڵ شەیپوور ڕووەکێکی زستانەیە و لە سەرەتای بەھار دەردەکەوێت ، شێوەی گەڵای سێگۆشەی نووک تیژە و لە سەری ڕم دەچێت ڕەنگی سەوزی بریقەدارە. گوڵەکەی لە شێوەی نێرکە، دوای کرانەوی نێرکەکە بە ڕەنگی سووری تاریک و وەنەوشەیی خۆی دەنوێنێ بۆنی ناخۆشە. لە جیھاندا ٢٠٠٠ جۆری ھەیە ، ئەوەی لە کوردستان ھەیە سێ چوار جۆرن کە یێیان دەوترێ کاردی شاخی:
- کاردی دەستچین
- کاری ریشۆک
- کاردی ڕیخنی