کریستیانە نوسلاین ڤۆلھارد
From Wikipedia, the free encyclopedia
کریستیانە (جانی) نوسلاین ڤۆلھارد (Christiane Nüsslein-Volhard؛ لە دایکبووی ٢٠ی تشرینی یەکەمی ١٩٤٢) زانای گەشەپێدەری بایۆلۆجیی ئەڵمانییە، یەکێکە لە براوەکانی خەڵاتی نۆبێل. ئەو لە ساڵی ١٩٧٤ لە زانکۆی تونبنگین بڕواننامەی دکتۆرای وەرگرتووە، لەوێ لەسەر بابەتی کاریگەریی و بەرکەوتنی دی ئێن ئەی و پڕۆتین دەیخوێند. ئەو لە ماوەی ژیانیدا، کۆمەڵێک دکتۆرای شانازیشی پێبەخشرا لەلایەن کۆمەڵێ زانکۆوە، لەوانەش لە ساڵی ١٩٩٣ بوو لەلایەن زانکۆی ھارڤارد، ھەروەھا لە ساڵی ١٩٩١ لەلایەن زانکۆی پرینستۆن.[1]
کریستیانە نوسلاین ڤۆلھارد | |
---|---|
بە ئەڵمانی: Christiane Nüsslein-Volhard | |
لەدایکبوون | (١٩٤٢-١٠-٢٠) ٢٠ی تشرینی یەکەمی ١٩٤٢ (تەمەن ٨١ ساڵ) ماگدێبورگ، ئەڵمانیا |
بواری کار | ژینناسی، ژینکیمیا، genetic research، developmental biology، ئاولەمەناسی |
پەروەردە | University of Tübingen، Goethe University Frankfurt |
پلەی ئەکادیمی | Doctor of Science |
ڕاوێژکاری دکتۆرا | Heinz Schaller |
Doctoral student | Ruth Lehmann |
شوێنی کار | Tübingen |
Interested in | جێنەتیک |
ئەو لە ساڵی ١٩٩١، خەڵاتی ئەلبەرت لاکسەری بۆ توێژینەوەی سەرەتایی پزیشکی بەدەستھێنا. دواتر لە ساڵی ١٩٩٥، لەپاڵ ھەریەکە لە ھەردوو زانای ئەمریکی ئیریک فیشاوس و ئێدوار لویس خەڵاتی نۆبێل لە زانستی ئەرکی ئەندام و پزیشکی وەرگرت، ئەمەش لە پای ئەو کار و توێژینەوەیان لەسەر کۆنتڕۆڵکردنی جێنەتیکی لەسەر گەشەکردنی ئاولەمە.[2][3]
لە ئیستادا کریستیانە لە بێبینھاوسن، بادن-ڤویرتمبێرگ لە ئەڵمانیا دەژی.[4]