کودورو
From Wikipedia, the free encyclopedia
کودورو زاراوەیەکی کاسیە لە بنەڕەتدا بەکاردێت لۆ وەسفکردن و دانانی سنوورێک، کودورو جۆرێک بوو لە بەڵگەنامەی بەرد کە وەک بەردی سنوور و وەک تۆمارێک لە بەخشینی زەوی بە کەسێک کە زەویەکە وەردەگرێت لەلایەن کاسیتەکان و دواتر خانەدانەکانی بابلی کۆن لە نێوان سەدەی ١٦ و حەوتەمی پێش زایین بەکاردەهێنرا [1] [2][3]، کودورۆی ڕەسەن بە شێوەیەکی گشتی لە پەرستگایەکدا هەڵدەگیرێت لە کاتێکدا ئەو کەسەی زەویەکەی پێدەدرا کۆپییەکی گڵینی پێدەدرا بۆ ئەوەی بەکاریبهێنێت بۆ پشتڕاستکردنەوەی خاوەندارێتی یاسایی.[4]