کوردی (شاعیر)
شاعیرێکی کورد / From Wikipedia, the free encyclopedia
مستەفا بەگی کوڕی مەحموود بەگی ساحێبقڕان، ناسراو بە کوردی، لە ساڵی ١٨٠٩[1] یان ١٨١٢[2] لە سلێمانی لەدایک بووە، ھەر لە سلێمانی لە ساڵی ١٨٥٠ زایینی کۆچی دوایی کردووە و لە گردی سەیوان نێژراوە. ھەڵبەستوان وەکوو منداڵانی سەردەمەکەی خۆی لە حوجرە فێری خوێندەواری بووە، بەڵام درێژەی بە خوێندن نەداوە بۆ ئەوەی ببێتە مەلا. مستەفا بەگی کوردی بە یەکێک لە کۆڵەکەکانی قوتابخانەی شیعری بابان لە قەڵەم دەدرێت و یەکێک بووە لە پەیڕەوانی تەریقەتی قادری، بەڵام بەداخەوە بەرھەمێکی کەمی ھۆنراوەوان کەوتووەتە دەست خوێنەران جگە لەوەش کە ناوی ھۆزانڤان لەتەک نالی و سالمەوە دێت، بەڵام وەکوو پێویست ئاوڕی لێنەدراوەتەوە.
ئەم وتارە بۆ سەلماندن پێویستی بە ئاماژەی زیاتر بە سەرچاوەکان ھەیە. |
ئەم وتارە سەبارەت بە شاعیرە کوردەکە نووسراوە. بۆ زمانەکە، بڕوانە کوردی. بۆ وتارە ھاوشێوەکان، بڕوانە کوردی (ڕوونکردنەوە).
زانیاریی خێرا کوردی, لەدایکبوون ...
کوردی | |
---|---|
لەدایکبوون | ١ی کانوونی دووەمی ١٨١٢ سلێمانی، عێراق |
مردن | ١ی کانوونی دووەمی ١٨٥٠(١٨٥٠-٠١-٠١) (٣٨ ساڵ ژیاوە) |
پیشە | شاعیر |
دایخە