کڵێسا (باڵەخانە)
بینایەکە بۆ چالاکی ئایینی مەسیحی بەکاردێت / From Wikipedia, the free encyclopedia
باڵەخانەی کڵێسا باڵەخانەیەکە بۆ پەرستشە مەسیحییەکان و چالاکییە ئایینییەکانی تری مەسیحییەکان بەکاردێت. سەرەتاییترین کڵێسای مەسیحی کە ناسراوە کڵێسایەکی ماڵییە کە لەنێوان ساڵانی ٢٣٣ بۆ ٢٥٦ دامەزراوە. لە سەدەی یازدە تا چواردەھەم شەپۆلێکی دروستکردنی کڵێسا لە ئەورووپای ڕۆژاوا ڕوویدا.
ھەندێک جار، وشەی کڵێسا بە لێکچوون و سادەیی بۆ بینای ئایینەکانی دیکە وەک مزگەوت و پەرستگای جووەکان بەکاردەھێنرێت.[1][2] ھەروەھا کڵێسا-church بۆ وەسفکردنی جەستەیەک یان کۆبوونەوەی باوەڕدارانی مەسیحی بەکاردێت، لەکاتێکدا "the church" ڕەنگە بۆ ئاماژەکردن بە کۆمەڵگەی ئایینی مەسیحی جیھانی بە گشتی بەکاربھێنرێت.[3]