کۆتدیڤوار
From Wikipedia, the free encyclopedia
کۆتدیڤوار (بە عەرەبی: ساحل العاج) (بە فەڕەنسی: Côte d'Ivoire) ووڵاتی کەناری عاج یان دانە فیل بە کوردی، وڵاتێکە دەکەوێتە ڕۆژاوای ئەفریقاوە و لەسەر کەنارەکانی زەریای ئەتڵەسی نێوان ھەردوو بازنەی پانی (٧، ٤ – ١، ١١) ی باکوری ھێڵی یەکسان و ھەردوو ھێڵی درێژی (١، ٣ – ٩، ٨) ی خۆرئاوای گرنج. وە لە ڕۆژھەڵاتەوە غانا و لە ڕۆژئاواوە غینیا و لیبریا دەبینین و لە باکورەوە مالی و بۆرکینا فاسۆیە و لە باشورەوە ئەکەوێتە سەر خەلیجی غینیاو زەریای ئەتڵەسی.
کۆماری کۆتدیڤوار République de Côte d'Ivoire (فەڕەنسی) |
||||||
---|---|---|---|---|---|---|
دروشم: ‘Union – Discipline – Travail’ (فەڕەنسی) 'یەکبوون – پەروەردە – کار' |
||||||
سروود: L'Abidjanaise (بە ئینگلیزی: "Song of Abidjan") |
||||||
پایتەخت | یامۆسۆکرۆ (سیاسی) ئەبیدجان (ئابوری) | |||||
گەورەترین شار | ئەبیدجان | |||||
زمانە فەرمییەکان | فەڕەنسی | |||||
زمانە ڕەسەنەکان |
|
|||||
گرووپە ڕەگەزییەکان (٢٠١٨) |
|
|||||
ناوی هاووڵاتی |
|
|||||
دەوڵەت | Unitary presidential republic | |||||
- | سەرۆک | ئالاسانێ ئۆوتارا | ||||
- | جێگری سەرۆک | بەتاڵ | ||||
- | سەرۆک وەزیران | پاتریک ئاچی | ||||
یاسادانەر | پەرلەمانی کۆتدیڤوار | |||||
- | ئەنجومەنی باڵا | ئەنجومەنی پیران | ||||
- | ئەنجومەنی خواروو | ئەنجومەنی نیشتمانی | ||||
مێژوو | ||||||
- | دامەزراندنی کۆمار | ٤ کانوونی یەکەمی ١٩٥٨ | ||||
- | سەربەخۆیی لە فەڕەنسا | ٧ ئابی ١٩٦٠ | ||||
ڕووبەر | ||||||
- | سەرجەم | ٣٢٢،٤٦٣ کیلۆمەتری چوارگۆشە (68th) ١٢٤،٥٠٢ مایلی چوارگۆشە |
||||
- | ئاو (%) | 1.4[1] | ||||
ژمارەی دانیشتوان | ||||||
- | بەراوردی ٢٠٢٠ | ٢٦،٣٧٨،٢٧٤[2] (٥٣ ھەمین) | ||||
- | چڕی | ٦٣.٩ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (١٣٩ ھەمین) ١٩١کەس لە مایلی چوارگۆشە |
||||
GDP (PPP) | بەراوردی ٢٠٢٠ | |||||
- | سەرجەم | $144.497 billion[3] (٧٩ ھەمین) | ||||
- | سەرانە | $5,360[3] | ||||
GDP (nominal) | بەراوردی ٢٠٢٠ | |||||
- | سەرجەم | $61.502 billion[3] | ||||
- | سەرانە | $2,281[3] | ||||
Gini (٢٠١٥) | ٤١.٥ | |||||
HDI (2019) | ٠.٥٣٨ (١٦٢nd) | |||||
دراو | فرانکی ڕۆژاوای ئەفریقی (XOF ) |
|||||
ناوچەی کاتی | GMT (UTC ) | |||||
شێوازەکانی ڕێکەوتنووسین | dd/mm/yyyy | |||||
لای لێخوڕین | ڕاست | |||||
کۆدی ISO 3166 | CI | |||||
پاوانی ئینتەرنێت | .ci | |||||
کۆدی تەلەفۆن | +225 |
پایتەختی سیاسی شاری یامۆسۆکرۆیە بەڵام گەورەترین شار و پایتەختی ئابوری شاری ئەبیدجانە لە باشورەوە و نزیک کەنارەکان و شارە گرنگەکانی بریتین لە جاجنۆ و بواکیە، وە زمانی فەرمیش زمانی فەڕەنسییەو وە ناونانیشی دەگەڕێتەوە بۆ بازرگانە فەڕەنسییەکان کە لەو کاتەدا بازرگانیان بە دان یاخود شاخی فیلەوە کردوە لە وڵاتەکەدا.
کۆتدیڤوار ئەندامی یەکێتی ئەفریقایە و ڕوبەری وڵاتەکەی بە پێی سەرچاوەی (ئیسکلۆپیدیای جوگرافیای ولاتانی جیھان) نزیکەی (٤٥٠، ١٢) میل چوارگۆشەیەوکە دەکاتە (٦٦٢، ٢٢٢) کیلۆمەتر چوارگۆشە.
بەڵام بە پێی سایتی ویکیپیدیا ڕوبەرەکەی بریتییە لە (٤٦٢، ٣٢٢) کم چوارگۆشەیە.
وە ژمارەی دانیشتوانی بە پێی ئاماری ساڵی ٢٠٢٠ دەگاتە (٢٦،٣٧٨،٢٧٤) کەس.
کۆتدیڤوار لەگەڵ وڵاتانی دراوسێی لە ڕۆژئاوای ئەفریقا پەیوەندی سیاسی و ئابوریان ھەیەو ھەروەھا لەگەڵ ڕۆژئاوادا پەیوەندی بەھیزی ھەیە بەتایبەتی لەگەڵ فەڕەنسادا.
کۆتدیڤوار لە ١٩ یەکەی ئیداری پێکھاتوە و دراوەکەی بریتییە لە فرانکی ئەفریقی و کۆی دەرئەنجامی ناوخۆیی ٠٠٠، ٠٠٠، ١٨١، ٣٢ میلیارد دۆلارە.
وە داھاتی تاکەکەس لە کۆی دەرئەنجامی ناوخۆیی ٥٢٦، ١ دۆلارە.
داھاتی بەرگری %١٠، ٤ لە کۆی دەرئەنجامی ناوخۆیی پێکدەھێنێت و سوپاکەی ٩٠٠٠٠ کەسە.
٢- کەش و ھەوا:
کۆتدیڤوار کەش و ھەوایەکی تا ڕادەیەک کەشوھەوایەکی ھێڵی یەکسانی ھەیە (استیوائی) وە گەرمتر و شێدارترە، وە دوو وەرزی باران بارین بەخۆیەوە دەبینێت لە باشوردا کە وەرزێکی وشک لە یەکتریان جیا دەکاتەوە، وە ناوچەکانی باکوری باران و شێی کەمترە لە چاو باشوردا.