کۆنفرانسی ھەواڵ
From Wikipedia, the free encyclopedia
کۆنفرانسی ھەواڵ یان کۆنگرەی ڕاگەیاندن یان کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی یەکێکە لەو ڕووداوانەی کە هەواڵسازان بانگهێشتی پەیامنێران دەکەن بۆ ئەوەی بێن بۆ شوێنێکی دیاریکراو بۆ ئەوەی گوێ لە کەسایەتیە هەواڵ سازەکە بگرن، قسە بکەن و هەروەها زۆرجار پرسیار بکەن.[1]
گرفتێکت لە بیستنی ئەم پەڕگەیە ھەیە؟ بڕوانە یارمەتی میدیا. |
دوو هۆکاری سەرەکی هەیە بۆ ئەنجامدانی کۆنفرانسی ھەواڵ. یەکێکیان ئەوەیە کە هەواڵساز دەتوانێت بە یەکجاری وەڵامی زۆرێک لە پرسیارەکانی پەیامنێران بداتەوە و چیتر پێویست ناکات وەڵامی تەلەفۆنی زۆر بداتەوە و هۆکاری دووەمیش ئەوەیە کە ئەو کەسە دەتوانێت ئەو پرسەی کە پێشتر لە لایەن ڕۆژنامەنووسانەوە ڕەچاو نەکراوە بپۆشێت و ڕای گشتی ڕابکێشێتە سەر ئەو شتانەی ئەو دەربارەی هەواڵەکان دەیڵێت.