کۆپا ئەمریکای ٢٠٢٤
From Wikipedia, the free encyclopedia
کۆپا ئەمریکای ٢٠٢٤ ٤٨ەمین پاڵەوانێتیی کۆپا ئەمریکایە، پاڵەوانێتییەکە چوار ساڵ جارێک لەلایەن فیدڕاڵی تۆپی پێی ئەمریکای باشوور، یاخوود بە کورتکراوی کۆنمیبۆڵ، بەڕێوە دەچێت.[1] وڵاتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا میوانداریی پاڵەوانێتییەکە دەکەن، و بە یارمەتی کۆنکاکاف ڕێکخراوە.[2] ئەمە دەبێتە دووەم جار لە مێژووی وڵاتەکە کە میوانداریی پاڵەوانێتییەکە بکەن، دوای کۆپا ئەمریکای ٢٠١٦. پاڵەوانێتییەکە لە ٢٠ی حوزەیران تا ١٤ی تەممووزی ٢٠٢٤ بەردەوام دەچێت، و براوەکە بەرامبەر براوەی یۆرۆی ٢٠٢٤ لە جامی کۆنمیبۆڵ-یەکێتیی تۆپی پێی ئەورووپای ٢٠٢٥ یاری دەکات.[3]
زانیاریی خێرا وردەکارییەکانی خول, وڵاتی خانەخوێ ...
وردەکارییەکانی خول | |
---|---|
وڵاتی خانەخوێ | ویلایەتە یەکگرتووەکان |
ڕۆژانی بەڕێوەچوون | ٢٠ی حوزەیران - ١٤ی تەممووز |
ژمارەی بەشداربووان | ١٦ (لە ٢ کۆنفێدراسیۆن) |
ژمارەی یاریگا | 14 (لە ١٤ شاری خانەخوێ) |
٢٠٢١ → 2028 ← |
دایخە
هەڵبژاردەی ئەرژەنتین دوایین براوەی پاڵەوانێتییەکەن.[4] یاری کۆتایی پاڵەوانێتییەکە لە بەرواری ١٤ی تەمووزی ٢٠٢٤ ئەنجام دەدرێت، لە یاریگای هارد رۆک، لە میامی گاردنز، فلۆریدا.[5]