گالیلێو گالیلەی
بیرکار، فیزیکزان، فەیلەسووف و ئەستێرەناسی ئیتاڵی / From Wikipedia, the free encyclopedia
گالیلێو گالیلەی بە ئیتالی: Galileo Galilei) (١٥ی شوباتی ١٥٦٤ – ٨ی کانوونی دووەمی ١٦٤٢) بیرکار، ئەستێرەناس، فەیلوسووف و زانیاری بواری فیزیک، خەڵکی ئیتاڵی، کە دەورێکی گرینگی ھەبوو لە شۆڕشی زانستیی لە ئەورووپادا. دەستکەوتە بەنرخەکانی باشترکردنی چاوگێڕ (تەلەسکۆپ) و ڕوانینە ئەستێرەناسییەکان، پاڵپشتی لە تیئۆریای کۆپێرنیکیسم. گالیلێو بە ناوی «باوکی ئەستێرەناسی مۆدێڕن»، «باوکی زانستیا فیزیای مۆدێڕن»، «باوکی زانست» و «باوکی زانستی مۆدێڕن» دەناسن. بەڵام بە باوەڕی گشتیی، گالیلێو تەنانەت ئەگەر ھیچ یەک لەمانە نەبێت، بۆ ھاتنە دونیای زانستی مۆدێڕن، پێویست بووە.
لەدایکبوون | (١٥٦٤-0٢-١٥) ١٥ی شوباتی ١٥٦٤ |
---|---|
مەرگ | ٨ی کانوونی دووەمی ١٦٤٢(١٦٤٢-٠١-٠٨) (٧٧ ساڵ ژیاوە) تووسکانی، ئیتاڵی |
نەتەوە | ئیتاڵییان |
واژوو | |
بەشدارییەکانی گالیلێو لە بواری ئەستێرەناسیدا، بە چاوگێڕ دیتنی مانگەکانی ھەسارەی گەلاوێژ، دۆزینەوە ٤ مانگی گەورەی ھەسارەی موشتەری (کە ھەر بە ناوی خۆی ناونرا) ھەروا دیتن و لێکۆڵینەوەی پەڵەی خۆر. گالیلێو ھەروا لەسەر باشترکردنی کۆمپاس کاری کرد.
پشتیوانی کردن لە تیئۆریای کۆپێرنیک، ئەویش کاتێک کە ژمارەی ھەرە زۆری فەیلەسووفەکان و ئەستێرەناسەکان لەسەر بڕوای ناوەندی جیھان بوونی زەوی سووربوون (یا وایان نیشان دەدا کە ھەن)، بووە ھۆی کێشە بۆی. دوای ساڵی ١٦١٠ دەربڕینی بیر و ڕای خۆی سەبارەت بە «خۆر سەنتەری جیھان» بوون بووە ھۆی دژایەتی تاڵی فەیلەسووفان و کەسایەتییە ئایینییەکان لەگەڵیدا و ھەتا پێش ساڵی ١٦١٥، بۆ دووجار بانگێشتیان کرد بۆ «دادگای کۆڵینەوەی بیر و ڕا» کە لەو سەردەمەدا زۆر باو بوو. ئەگەرچی لەوانەدا بە بێتاوانیان زانی، بەڵام دێری کاتۆلیک لە ١٦١٦ ڕای گەیاند تیئۆریای خۆر ناوەڕاستبوونی جیھان بە تەواوی ھەڵەیە و دژی پەرتووکی پیرۆزی ئەنجیلە. گالیلێو ھەڕەشەی لێکرا کە پاڵپشتی خۆی لەوە ھەروەک بەڵێنی دابوو کۆتایی بێنێت. کاتێ دواتر لە بەناوبانگترین بەرھەمی نووسینی خۆیدا لەو بڕوا پشتیوانی کرد، کە لە ١٦٣٢ بڵاوکرایەوە، دیسان بۆ دادگای کۆڵینەوەی بیر و ڕا برا و بە تاوانبار بە کفر و وەرگێڕان لە ئایین تاوانبارکرا؛ بۆ زۆرەملی ئەو وتەیان پێ وەرگرتەوە و تا دوایین ڕۆژەکانی تەمەنی لە ماڵەکەی خۆیدا، لەژێر چاودێری بوو. لە ساڵی ١٦٤٢ لە تەمەنی حەفتاوحەوت ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
ڕووداوی وەرگرتنەوەی قسەکانی گالیلێو، بە زۆری ئەشکەنجەی دێر و کەلیسای کاتۆلیک بەناوبانگە. لەوێدا گالیلێو دەڵێ:
ئەمن گالیلێو، لە تەمەنی حەفتا ساڵیمدا، لە بەرامبەر ئێوە لەسەر چۆک دەوەستم و لەکاتێکدا پەرتووکی پیرۆزم لە پێش چاوە و دەستی لێدەدەم، تۆبە دەکەم و دەڵێم بڕوای جووڵانی زەوی وتەیەکی سەرانسەر درۆیە و بە ھیچی دەزانم.