گلێندا جاکسن
ئەکتەرێکی ئینگلیزە / From Wikipedia, the free encyclopedia
گلێندا جاکسن (بە ئینگلیزی: Glenda Jackson؛ لە دایکبووی ٩ی ئایاری ١٩٣٦) خانمەکتەر و سیاسەتوانێکی بەریتانییە، کە دوو جار بووەتە براوەی خەڵاتی ئۆسکار، دوو جار براوەی خەڵاتی ئێمی پرایم تایم، و جارێکیش بووەتە براوەی خەڵاتی تۆنی بۆ باشترین خانمەکتەری شانۆ.
گلێندا جاکسن | |
---|---|
بە ئینگلیزی: Glenda Jackson | |
لەدایکبوون | ٩ی ئایاری ١٩٣٦ Birkenhead، شانشینی یەکگرتوو |
مردن | ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٣(٢٠٢٣-٠٦-١٥) (٨٧ ساڵ ژیاوە) Blackheath, London، شانشینی یەکگرتوو |
ناوی کاتی لەدایکبوون | Glenda May Jackson |
منداڵ | Dan Hodges |
پیشە | ئەکتەری فیلم، ئەکتەری شانۆ، ئەکتەر، سیاسەتوان |
بواری کار | نواندن، سیاسەت |
پەروەردە | Royal Academy of Dramatic Art، West Kirby Grammar School |
شوێنی کار | لەندەن |
دەستپێکی چالاکی | ١٩٥٧ |
کۆتایی ساڵانی چالاکی | ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ |
ئەندامی حیزبی | پارتی کرێکارانی بریتانیا |
کاندید لە ھەڵبژاردنی | ھەڵبژاردنی گشتیی شانشینی یەکگرتوو ساڵی ٢٠١٠، 2005 United Kingdom general election، 1992 United Kingdom general election، 2001 United Kingdom general election، 1997 United Kingdom general election |
ئەندامی | Royal Shakespeare Company |
وێبگە | |
Documentation files at | SAPA Foundation, Swiss Archive of the Performing Arts |
گلێندا دوو ساڵان لە کۆمپانیای دەرمانسازی بووت کاری کرد، ئەمەش بەرلەوەی لە ساڵی ١٩٥٤، سکۆلارشیپی خوێندن وەربگرێت لە ئەکادیمیای شاھانە بۆ ھونەری دراماتیک.[1] دواتر جاکسن بۆیەکەمینجار لە ساڵی ١٩٦٧، بە فیلمی (Marat/Sade) دەرکەوت. دواتر لە ساڵی ١٩٧٠، بەھۆی بەشداریکردنی لە فیلمی ژن لە ئەویندا (Women in Love) بووە براوەی خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین خانمەکتەر. دواتر لە ساڵی ١٩٧٣، بەھۆی دەرکەوتنی لە فیلمی (A Touch of Class)، بۆ جاری دووەم بووە خاوەنی خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین خانمەکتەر.[2]
لەماوەی ساڵانی ١٩٩٢ بۆ ٢٠١٥، گلێندا جاکسن خۆی خزاندە ناو بواری سیاسەتی بەریتانیا. لە ساڵی ١٩٩٢، بووە ئەندام پەرلەمانی بەریتانیا وەک نوێنەری پارتی کرێکارانی بریتانیا.[3] دواتر لە ساڵی ٢٠١٥، لە کارە سیاسییەکانی کشایەوە و گەڕایەوە ناو کایەی ھونەر و نواندن.
جاکسن لە ساڵی ١٩٥٨، ھاوسەرگیری لەگەڵ ڕۆی ھۆدیس کرد، بەڵام دواتر لە ساڵی ١٩٧٦ جیابوونەوە.[4] ئەوان لە ساڵی ١٩٦٩، کوڕێکیان بوو بەناوی دان.