ھالی بێری
From Wikipedia, the free encyclopedia
ماریا ھالی بێری (لەدایکبووی ١٤ی ئابی ١٩٦٦)[1] خانمەئەکتەری ئەمریکییە، کە سەرەتا وەک نمایشکاری جلووبەرگ دەستی بە کارکردن کرد.[2] ئەو لە چەند پێشبڕکێیەکی شاجوانیی بەشداریکردووە، کە تێیدا پلەی دووەمی لە شاجوانی ئەمریکا، ھەروەھا شەشەم لە شاجوانی جیھانیی ١٩٨٦ بەدەستھێناوە.[3]
ھالی بێری | |
---|---|
لەدایکبوون | (١٩٦٦-٠٨-١٤) ١٤ی ئابی ١٩٦٦ (تەمەن ٥٧ ساڵ) کلیڤلاند، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
ناوی کاتی لەدایکبوون | Maria Halle Berry |
دایک | Judith Ann Hawkins |
هاوژین (بێ هاوسەرگیری) | Gabriel Aubry، Van Hunt |
زمانی زگماکی | ئینگلیزی |
زمانی نووسین | ئینگلیزی |
پەروەردە | Bedford High School، Cuyahoga Community College |
شوێنی کار | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
دەستپێکی چالاکی | ١٩٨٩ |
نەژاد | ئەفریقییە ئەمریکییەکان |
باری تەندرووستی | جۆری یەکەمی شەکرە |
شاکارەکان | Monster's Ball، X-Men، John Wick: Chapter 3 – Parabellum |
براوەی | Miss Teen All American، Miss Ohio USA، Miss World America |
لە ساڵی ١٩٩١، بۆیەکەمینجار لە فیلمی Jungle Fever دەرکەوت. لە ساڵی ١٩٩٢، یەکەم سەرکەوتنی لە فیلمی کۆمێدی-ڕۆمانسی بوومەرەنگ (Boomerang) بەدەست خست. لە ساڵی ١٩٩٩، لە فیلمی تەلەفزیۆنیی (Introducing Dorothy Dandridge) بەڕۆڵی سەرەکی دەرکەوت، بەھۆی ئەم فیلمەوە خەڵاتەکانی گۆڵدن گلۆب و خەڵاتی ئێمی پڕایم تایم بردەوە.
بێری لە ساڵی ٢٠١١، خەڵاتی ئۆسکاری بۆ باشترین خانمەئەکتەر بەدەستھێنا، ئەمەش لەپاش ڕۆڵگێڕانی سەرەکی بوو لە فیلمی Monster's Ball. دوابەدوای ئەوە کە ناوبانگی زیاتر پەیدا کرد، ئەوا بێری لە چەند زنجیرە فیلمێکی ئێکس مێن ڕۆڵی گێڕا. لە سەرەتاکانی ٢٠٠٠، بێری بووە گرانترین خانمەئەکتەری بۆلیوود، ھەروەھا خۆشی وەک بەرھەمھێنەرێکی ھاوبەش بەشداربوو لەو فیلمانەی کە خۆی ڕۆڵی تێدا دەگێڕان. لە ساڵی ٢٠١٩، ھالی لە پاڵ کیانو ڕیڤز بەشداریکرد لە بەشی سێیەمی فیلمی جۆن ویک.
ھالی زۆرجار لەلایەن دەزگا میدیایییەکانەوە وەک یەکێک لە جوانترین یان ورووژێنەرترین خانمی جیھان ھەڵبژێردراوە.[4][5]