ھاڵ ٩٠٠٠
کەسایەتی خەیاڵی / From Wikipedia, the free encyclopedia
ھاڵ ٩٠٠٠ (بە ئینگلیزی HAL 9000) کەسایەتیەکی خەیاڵی ڕۆمانەکەی ئارسەر کلارکە. سەرەتا لە فیلمی ٢٠٠١:ئۆدێسەی بۆشایی ئاسماندا دەرکەوت وەک شەڕانگێزی سەرەکی فیلمەکە. ھاڵ بە ئینگلیزی کورتراوەیە بۆ (Heuristically programmed ALgorithmic computer) کە بە کوردی مانای (کۆمپیوتەری دەستکردنی ئالۆگۆریزمی) دێت، کەوا کارەکانی کەشتی ئاسمانی "دیسکەڤەری وەن" کۆنترۆل دەکات. ھاڵ بەھۆی کامێراکەیەوە توانای بینینی دەوروبەری ھەیە. دەنگی ھاڵ لەلایەن ئاکتەر دۆگلاس ڕەینەوە کراوە لە ھەردوو فیلمەکەی ئۆدێسەی بۆشایی ئاسماندا، ھەروەھا ئاکتەر ئەندرو ستاتنیش بەشێکی بچووکی دەنگەکەی کردووە.
ئەم وتارە ھەتیوە، چونکە ھیچ وتارێکی تر بەستەری پێی نەداوە. تکایە لە وتارە پەیوەندیدارەکانەوە بەستەرەکان بەم پەڕە ئاشنا بکە؛ بۆ پێشنیارەکان ئامرازی دۆزینەوەی بەستەر تاقی بکەرەوە. (ئاب ٢٠١٧) |
زانیاریی خێرا HAL 9000, یەکەم دەرکەوتن ...
دایخە