ھۆشیار زێباری
سیاسەتکەرێکی عێراقی / From Wikipedia, the free encyclopedia
ھۆشیار مەحموود محەممەد زێباری ناسراو بە ھۆشیار زێباری (لەدایکبووی ٢ی کانوونی یەکەمی ١٩٥٣ -) سیاسەتمەداری کورد و عێراقییە. لەماوەی ٨ی ئەیلوولی ٢٠١٤ تاکوو ٢١ی ئەیلوولی ٢٠١٦ وەزیری دارایی عێراق بووە، بەر لەوەش لەھەردوو خولی ھەڵبژاردندا ٢٠٠٦ و ٢٠١٠ بووەتە وەزیری دەرەوەی عێراق، لە ساڵی ١٩٧٦ بڕوانامەی زانستە سیاسییەکانی لە زانکۆی ئەرەدن لە عەممان وەرگرتووە و ھەڵگری بڕواننامەی ماستەر لە کۆمەڵناسی، ھۆشیاری زێباری ئەندامی لیژنەی ناوەندی و ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستانە.
زانیاریی خێرا ھۆشیار زێباری, لەدایکبوون ...
ھۆشیار زێباری | |
---|---|
لەدایکبوون | ٢ی کانوونی یەکەمی ١٩٥٣ زێبار-گوندی نپاخیە |
نەتەوە | کورد |
باوان |
|
خزمەکان | رەزا زوبێر زێباری (برا) حەمایل زێباری (خوشک) مەسعوود بارزانی (خوشکەزا)[1] |
دایخە